پێش 4 هەفتە 429 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی بودجە و نەوت دەچێتە بەغدا

پەیام
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی ۲۰۲۷ سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ وەزیری دارایی فیدراڵ کۆ ببێتەوە. 
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پشکی هەرێمی کوردستان لە سەرووی ئەو تەوەرانەیە کە ناکۆکی لەسەرە بەجۆرێک هەولێر داوای تەرخانکردنی ڕێژەی ١٤ لەسەد دەکات و بۆ ئەوەش ئەنجامەکانی سەرژمێریی گشتی کردووە بە پێوەر، لە کاتێکدا بەغدا ڕێژەی ١٢ لەسەدی دیاریکردووە. 
هاوکات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتیش یەکلایی نەکراوەتەوە و؛ حکومەتی فیدراڵ داوای ڕادەستکردنی ڕۆژانە ٤۰۰ بۆ ۵۰۰ هەزار بەرمیل نەوت دەکات، لە کاتێکدا پێشنیازی هەرێمی کوردستان بریتییە لە ڕادەستکردنی ۲۵۰ بۆ ۲۸۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە. 
پێشبینی دەکرێت لەم کۆبوونەوانەدا دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان، میتۆدەکانی بەڕێوەبردن، کۆکردنەوە و ڕادەستکردنیان بە حکومەتی فیدراڵ بخرێنە بەر باس، بە مەبەستی گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی کۆتایی پێش ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاساکە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێنتکۆم: كه‌شتییه‌كمان له‌ گه‌رووی هورمز په‌كخست

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵی زیادكردنی بەرهەمهێنان دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ گفتوگۆی پڕۆژەیاسای بودجە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ سێشەممە كۆدەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەندامانی خێزانێك لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا تەنیا یەك منداڵیان ڕزگاری بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی لیترێك غازی ماڵان لە 525 دینارەوە بۆ 450 دینار دابەزی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارەی بەرمیلێك نەوت لە عێراق تەنها یەك دەبە نەوت دەكات لە هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 977 هەزار دینارە

سەرەتا