2 کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

په‌یام

عەلی زەیدی و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە وەزارییەکانی کابینەی حکومەتی عێراق و پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ماوەکان بەڕێوە بچێت، چەندین کاندید ناویان لەسەر مێزی هێزە سیاسییەکانە. 

جووڵەی سیاسی و کۆبوونەوەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکانی دیکەش دەیانەوێت لەماوەی ئەم مانگەدا بۆشایی وەزارەتەکان پڕ بکەنەوە کە ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، کۆی پۆستەکانیش بەسەر لایەنە سیاسییەکاندا دابەشکراوە و دوو پۆستیش کە تاکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە بۆ لایەنی کوردی و لەناو کوردیشدا بۆ پارتی دانراون. 

پۆستی وەزارەتی گەنجان و وەرزش کە یەکێکە لەو وەزارەتانەی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت بۆ کاندیدی هاوپەیمانی صادقون، محەممەد موسەوی یەکلای کراوەتەوە و ناوبراو بۆ ئەو پۆستە دانراوە، هاوکات لەگەڵ بۆ وەزارەتی بەرگری کە یەکێکە لە پۆستە سیادییەکان سەفا کەنانی، نایف شەممەری، جومعە عناد، تەڵال جبووری و عەلی ئەعرەجی ناویان بۆ ئەو پۆستە دەهێنرێت، بەڵام پەرلەمانتار ئەحمەد خەزاعی ڕایگەیاند نایف شەممەری لەڕوانگەی پێکهاتە و مەرجەکانی قبووڵکردنەوە نزیکترین کەسە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگری. سەبارەت بە وەزارەتی ناوخۆش، دوای وەڵامدانەوەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ داواکارییەکانی گۆڕینی کاندیدەکەی لە ئێستادا ناوی یاسر مالکی دەهێنرێت و پێدەچێت ئەو ناوە بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ یەکلایی ببێتەوە، کە ئەو پۆستەش سیادییە. 

لایەنە سیاسییەکان هێشتا لەسەر پۆستی وەزارەتی پلاندانان و ڕۆشنبیری و بەرگری یەکلایی نەبوونەتەوە و چەندین کاندید بۆ ئەو پۆستانە ناویان دەهێنرێت، هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانیش بەبێ ئەوەی بە تەواوەتی ڕوون ببێتەوە کە چ پۆستێک وەردەگرن کاندیدیان دیاریکردووە وەک هاوپەیمانی عەزم کە محەممەد عەلی و حەیدەر بەهای بۆ پۆستەکان پێشنیاز کردووە. 

هاوکات بۆ وەزارەتی گەشتوگوزار و ڕۆشنبیری عەلی دەخیل، کاندیدی هاوپەیمانی منتصرون و بەرپرسی دەستەی وەبەرهێنانی زی قار دیاری کراوە و، ناوی دکتۆر حەیدەر بەها بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووەتە ئاراوە بەڵام هێشتا ڕوون نەبوەتەوە، هەروەها لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش کە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پشکی پارتییە ناوەکانی ڕیباز حەملان دەهێنرێت لەکاتێکدا پێشتر حەملان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ڕەتکرایەوە و دەنگی پێویستی نەهێنا، بەڵام لەگەڵ ڕێباز حەملانیشدا ناوی بەناز دۆسکی دەهێنرێت، هەر چەندە وشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لەو بارەیەوە رایگەیاند، ڕێباز حەملان کاندیدی ئەوانە. 

غانم عەیفان، سەرکردەی هاوپەیمانی عەزم، ڕایگەیاند ڕێژەی تەواوبوونی کابینەکە گەیشتووەتە نزیکەی ٩٠ لەسەد و زۆربەی ناکۆکییەکان لەنێوان لایەنەکانی ئەنجومەنی سیاسیی سوننەدان بەڵام کاتیش بۆ ئەوە دانراوە و ئەوەش یەکلایی دەبێتەوە. 

هەروەها پەرلەمانتار عەباس جبووری لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ماوەکان هەنگاوێکی ئەرێنی و پێویستە بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی، و دەبێت پۆستەکان لەسەر بنەمای لێهاتوویی و کارامەیی دابەش ببن. ناوبراو جەختی لە گرنگیی بوونی وەزیری پلاندانان بۆ مەلەفی بودجە و وەزیری ناوخۆ بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا کردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڵێنەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی و ئەمنی دەبنەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز بەرز دەبێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدانی وەزیری بەرگری ڕاگەیەنران و هەوڵی پڕكردنەوەی پۆستەكانی دیكەش دەدرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە هەفتەیەكدا 10 هەزار داواكاری تۆماركردنی چەك پێشكەش كراوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوو بەرپرسی عێراقی لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران

سەرەتا