1 کاتژمێر پێش ئێستا
118 جار خوێنراوەتەوە
داهاتى نانهوتی عێراق زیادی كردووه
دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکانی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی عێراق تا مانگی تەممووزی ٢٠٢٦ گەیشتووەتە نزیکەی ٨ تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار، بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ٢٣,٥٪ زیادی کردووە.
سۆزان عەبدوڵڵا محەمەد، سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێریی داهاتە فیدراڵییەکان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٧ تریلیۆن دینار بووە، بەمەش ئاستی داهاتەکان بەبڕی تریلیۆنێک و ٧٠٠ ملیار دینار زیادی کردووە و ٢٢٪ی کۆی گشتیی داهاتە فیدراڵییەکانی وڵاتی پێکهێناوە.
سەرۆکی دەستەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ژمارانە سەرەتایین و پشتبەستن بە بڵاوکراوەکانی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ وەرگیراون. ناوبردوو جەختی کردەوە پێویستە ئەم دراوانە بەرانبەر بڕیارەکانی وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە بەراورد بکرێن.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە دا کە ڕاگەیاندنی ئاراستەی ڕەشنووسی بودجەی ٢٠٢٧ بۆ زیادکردنی پشتبەستن بە داهاتە نانەوتییەکان و دامەزراندنی دوو سندوق بۆ گەشەپێدان و وزە، ژینگەیەکی دامەزراوەیی دەڕەخسێنێت کە دەکرێت پڕۆژەکانی ئابووریی بازنەیی لەخۆ بگرێت، بەمەرجێک وەک وەبەرهێنانی بەرهەمدار بپۆلێن بکرێن نەک تەنیا خەرجیی خزمەتگوزاری.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە