2 کاتژمێر پێش ئێستا
159 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان تۆمەتبار کراوە بە ڕەفتاری نەشیاو و نایاسایی
پەیام
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، تاوتوێی دوورخستنەوەی کیمبەرلی جێلفۆیل، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لە یۆنان دەکەن، بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە ڕەفتاری نەشیاو و نایاسایی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئاسۆشیەیتد پرێس، بەرپرسێکی پلەبەرزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ترامپ و ڕوبیۆ بە توندی لەو تۆمەتانە تووڕەن کە ئاڕاستەی جێلفۆیل کراون و، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا و دوای پشووی کۆلۆمبۆس، بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسیەوە بدەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ڕوبیۆ بە تایبەتی نیگەران بووە، بەو پێیەی هەفتەی ڕابردوو سەردانی ئەسینای کردبوو و باڵیۆز جێلفۆیل لە زۆربەی چالاکییەکانیدا ئامادەیی هەبووە و بە گەرمی پێشوازی لێکردووە.
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زنجیرە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە کە جێلفۆیل تێوەگلاوە لە ڕەفتاری گوماناوی، لەوانە هۆشداریدان و هەڕەشەکردن لە بەرپرسێکی یۆنانی، وەرگرتنی دیاری و ئیمتیازی نەشیاو، لەگەڵ بەڵێندان بە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی لەناو ئیدارەی ئەمریکادا.
لەبەرانبەردا، جێلفۆیل خۆی لە لێدوانی ڕاستەوخۆ بەدوور گرتووە، بەڵام پارێزەرەکەی سەرلەبەری ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و هاوکات ئاماژەی پشتگیری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەسینا کرد بۆ ناوبراو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە