1 کاتژمێر پێش ئێستا
93 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە
پەیام
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی «تەسنیم»ی ئێرانی، فڕۆکە جەنگییەکان و ئامێرە سەربازییە دوژمنکارییەکان سەروەریی خاکی عێراقیان بەزاندووە و ئاسمانی ئەو وڵاتەیان تەنیوە.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکەوە بووە کە لە بنکەکانی ناو خاکی ئوردون و ئیسرائیلەوە فڕیون.
هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەند رۆژی ڕابردوو پێنج فڕۆکەی پشتیوانی و سووتەمەنی پێدان لە جۆری (کەی سی ١٣٥) لە ئاسمانی عێراقدا بوون بۆ پێشکەشکردنی هاوکاریی دەستبەجێ و ئۆپراسیۆنی سەربازی، لەگەڵ دوو فڕۆکەی جۆری (ئێف١٦) و دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری (ئێف٣٥).
ئەم بەرەوپێشچوونانە هاوکاتن لەگەڵ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی «مەعاریف»ی ئیسرائیلی کە تێیدا باسی لە ئەنجامدانی مانۆڕێکی ئاسمانی کردووە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە جۆری (ئێف ٣٥). بەپێی گێڕانەوەی ڕۆژنامەکە، مانۆڕەکە مەشقپێکردن بووە بۆ بڕینی ئاسمانی ئێران، و پرۆسەکە پشتیوانیی لۆجستیی ئەمریکی و پرۆسەی سووتەمەنی پێدانی ئاسمانی لە ئاسمانی عێراقدا لەخۆگرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە