1 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
بەرنامەی خۆراکی جیهانی بزدجه كهمه و هاوكارییهكانمان بۆ نیو ملیۆن كهس بڕی
بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP) سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەهۆی کەمیی بودجەی تەرخانکراوە داراییەکانەوە ناچار بووە قەبارەی ڕێژەی هاوکارییەکانی لە کەرتی غەززەدا کەم بکاتەوە. بەپێی پلانە نوێیەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی هاوکاری وەردەگرن لە ١,٦ ملیۆن کەسەوە بۆ ١,١ ملیۆن کەس دابەزیوە.
لەو بارەیەوە، شۆن هیوز، بەڕێوەبەری هەرێمیی بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە خاکەکانی فەلەستین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس ڕایگەیاند، لەم مانگەوە ناچار بوون نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە لیستی وەرگرانی هاوکارییە مرۆییەکان دەربکەن.
هیوز لە نووسینگەی ڕێکخراوەکە لە قودسی ڕۆژهەڵات ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەوڵەکانی پێشووی بەرنامەکە ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو برسییەتییەی ساڵی ڕابردوو ڕووی لە غەززە کردبوو، بەڵام دۆخەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستێک کە بتوانرێت هاوکارییەکان ڕابگیرێن.
بەپێی وتەی بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دانیشتووانی ناوچەکە لە دۆخێکی نائارامدان و هێرشە ئاسمانییەکان ڕۆژانە بەردەوامن، ئەمەش بارودۆخی مرۆیی زۆر سەختتر کردووە.
دواین هەڵسەنگاندنە ئامارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ١,٤ ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە، هێشتا ڕووبەڕووی کەمیی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە و بەپەلە پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە