1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
دوواین پێشهاتی جهنگی یهمهن.. 40 كهس له سهربازگهیهكدا كوژران
جەنگ و پێکدادانە سەربازییەکان لە یەمەن بەردەوامن و لە نوێترین پێشهاتیشدا بەهۆی مووشەکی حوسییەکانەوە بۆسەر سەربازگەیەک ٤٠ کەس کوژران، هاوکات گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی سعودیەش هێشتا ڕاگیراون.
دۆخی سەربازیی یەمەن پەرەسەندنی خێرا بەخۆیەوە دەبینێت و پێکدادانەکان لەنێوان هێزە حکومییەکان و چەکدارانی حووسی بەردەوامە، بەتایبەت دوای ڕاگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی «فەجری یەمەن» و فراوانبوونی لێکەوتە ئەمنی و مرۆییەکان.
لەم چوارچێوەیەدا، بە وتەی جێگری پارێزگاری شەبوە، لە ئەنجامی بۆردومانی مووشەکیی حووسییەکان بۆ سەر سەربازگەی عەلەم لە جەردان، نزیکەی ٤٠ کەس کوژران و بریندار بوون.
هاوکات، پارێزگاری مأرب ڕایگەیاند میلیشیاکانی حووسی شاری مأربی پڕ لە دانیشتووی بە هەشت مووشەکی بالیستی کردووەتە ئامانج، هاوکات لە سەربازگەی شەعب ئەلجین لە نزیک بابولمەندەب شەڕی توند و بۆردومانی نێوان هێزە هاوبەشەکان و حووسییەکان بەڕێوەدەچێت.
لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیشدا، سەرۆکی میسر سەبارەت بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست لەپێناو بەرگریکردن لە سعوودیە کردەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو داوای کرد حووسییەکان وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن بکرێن و جەختی لە جێبەجێکردنی بڕارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە یەمەن و یاخیبوونی حووسییەکان کردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە