1 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران کرایە قیست
پەیام
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکاری قوتابیان وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دابەشکردنی کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان بە پێنج قیست بێت.
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەم ھەنگاوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بەڕەچاوکردنی بارودۆخی گوزەرانی بنەماڵەی خوێندکاران و قوتابیان دراوە، تاوەکو بارگرانیی داراییان لەسەر سووک بکرێت.
ئەم کار ئاسانییە نوێیە پاش ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەت بڕیاری دابوو بە ڕێژەی ٤٥٪ داشکاندن لە کرێی خوێندنی شێوازی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکاندا بکات، بەمەش بڕیارەکە دوای جێبەجێکردنی داشکاندنەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە