2 کاتژمێر پێش ئێستا 101 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زۆرینەی مووشەکی حوسییەکان لە سعودیە خراونەتە خوارەوە

پەیام
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، هێزەکانی سعودیە سەرکەوتوو بون لە خستنەخوارەوەی زیاتر لە ٩٠٪ی ئەو مووشەکانەی حوسییەکان کە ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی کرابوون. 
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ناوچەکان کراون، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ڕاکێتۆکی "پاتریۆت" و چەندین سیستەمی تری بەرگریی ئاسمانیی پیشکەوتووەوە خراونەتە خوارەوە، کە توانیویانە بەرپەرچی هێرشەکان ببدەنەوە. 
لەلایەکی ترەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە نیوەی هێرشەکانی حوسییەکان—لە کاتی دەستپێکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە—ڕوویان لەو شوێن و ناوچانە کردووە کە بەرگریی ئاسمانی و پاراستنی پیویستیان تێدا نەبووە. 
هاوکات، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە سەرچاوە ئاگادارەکانەوە گواستوویەتییەوە، کە شانشینی عەرەبی سعودیە هاوشانی ڕێکارە سەربازییەکان، ئامادەیی نیشانداوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیپلۆماسییانە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەم ململانێیەی کە کۆنتڕۆڵکردنی ڕوو لە قورسی دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: زۆرینەی مووشەکی حوسییەکان لە سعودیە خراونەتە خوارەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته‌ هاووڵاتیانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هه‌ڵه‌ی نوێ باجی قورستر و وێرانكه‌رتر ده‌بێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. ڕووفاتی 75 كەس دوای دەرهێنانەوەیان بەخاك سپێردران

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتنی پەرلەمانی میسر تایبەت بە بەرگری لە سعودییە بێ ئەنجام بوو

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نوێی بەرگری ئێران: دوژمن بوێری ئەوەی نییە هێرشبكاتەوە سەرمان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەحیا سینوار ئەو سەركردەیەی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگ شەهید بوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار كێڵگەكەی كەركووك دەگەیەنرێتە 450 هەزار بەرمیل

سەرەتا