18 خولەک پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

پەیام
نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووریی عێراقی، دەڵێت کۆمپانیای «دی ئێن ئۆ» پشکەکەی لە کوردستان لە دەرەوەی سۆمۆ دەفرۆشێت و نەوتی کێڵگەکانی لەگەڵ خورمەڵە سەرچاوەی سەرەکیی بەقاچاخبردنن بۆ تورکیا و ئەفغانستان. 

نەبیل مەرسوومی، لەبارەی پەیوەندیی کۆمپانیای «دی ئێن ئۆ»ی نەرویجی بە بەقاچاخبردنی نەوتەوە لە کوردستان، ڕایگەیاندووە کە ئەو کۆمپانیا نەرویجییە کارپێکەری سەرەکیی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخابوورە؛ بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو دوو کێڵگەیە نزیکەی ٧٣ هەزار بەرمیل نەوتە و پشکی کۆمپانیاکە تێیاندا دەگاتە ٦٨٪. 
بە وتەی مەرسوومی، کۆمپانیاکە نەچووەتە ناو ئەو هەشت کۆمپانیا بیانییەی کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد بۆ ڕادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، هەر بۆیە پشکەکەی خۆی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی سۆمۆ بە کڕیارە ناوخۆییەکان دەفرۆشێت. 

ئەو شارەزا ئابوورییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە نەوتی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخابوور، لەپاڵ کێڵگەی خورمەڵە لە کەرکووک، سەرچاوەی سەرەکیی ئەو نەوتە پێک دەهێنێت کە لە ڕێگەی تانکەرەکانەوە بە قاچاخ دەبرێت. 
وەک مەرسوومی باسی کردووە، گواستنەوەکە بە دوو ڕێڕەودا دەکرێت؛ ڕێڕەوی یەکەم بەرەو تورکیایە لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە، ڕێڕەوی دووەمیش بەرەو ئەفغانستانە لە ڕێگەی ئێرانەوە بە هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخاندا لە سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 خولەک پێش ئێستا

    نەبیل مەڕسوومی: نەوتی کێڵگەی خورمەڵە لە هەرێم بە قاچاخ دەبرێت بۆ تورکیا و ئەفغانستان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی گازوایل لە ئەمریکا دوای دوو مانگ بۆ خوار شەش دۆلار بۆ هەر گالۆنێک دابەزی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 941 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە نزیكەی 96 دۆلار دەفرۆشرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 938 هەزار دینارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 96 دۆلارەوە دەفرۆشرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا