14 خولەک پێش ئێستا
121 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین
پەیام
سەرۆککۆماری عێراق، نزار ئامێدی، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هـاوکاریکردن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان تاران و واشنتن ڕادەگەیەنێت و داوا لە ترهمپ دەکات کۆتایی بە جەنگەکان بهێنێت.
ماڵپەڕی «برایتبارت» لە زاری سەرۆککۆماری عێراقەوە بڵاوی کردووەتەوە کە عێراق ئامادەیە یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. لەو بارەیەوە ئامێدی ڕایگەیاندووە: «ئێمە هەمیشە لە ناو جەرگەی گفتوگۆکانداین بۆ دانوستان لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئێران و هاوکاریکردن لە چەسپاندنی ئاشتی لەنێوانیاندا تا ئەو جێگەیەی لە توانادا بێت».
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ئامێدی ئەوەی خستووەتە ڕوو: «دەمەوێت سەرۆک ترهمپ بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەڵبژاردنیدا خستییە ڕوو، کە ئەویش کۆتاییهێنانە بە سەرجەم جەنگەکان، جا چ لەنێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا بێت یان هەر جەنگێکی دیکە لە جیهاندا».
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە