17 خولەک پێش ئێستا
12 جار خوێنراوەتەوە
بانکی ناوەندی: نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراو لە دەرەوەی بانکەکانە
پەیام
بەگوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نزیکەی ٩٤٪ی کۆی دراوی نەختینە لە دەرەوەی سیستەمی بانکیدایە و لەلایەن هاووڵاتیانەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت و لەژێر کۆنتڕۆڵی بانکی ناوەندی و دامەزراوە ئابوورییەکاندا نیە، هاوکات نەختینەی بەردەست لە خەزێنەی بانکەکاندا بە ڕێژەی ١٧ پۆینت ٦ لەسەد دابەزیوە.
بەپێی ئەو وردەکارییانەی بانکی ناوەندیی عێراق خستوونیەتە ڕوو، بەهای ئەو پارە نەختینەیەی لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦دا لە دەستی هاووڵاتییاندا لە ئاڵوگۆڕدا بووە گەیشتووەتە ١٠١ ترلیۆن و ٨٦٨ ملیار دینار. ئەو قەبارەیە بەرزبوونەوەیەکی مانگانەی بە ڕێژەی لەسەدا ١ پۆینت ٧ و زیادبوونێکی ساڵانەی بە نزیکەی ١٠لەسەد تۆمار کردووە بە بەراورد بە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥.
لەبەرانبەردا، پارەی نەختینەی ناو خەزێنەی بانکەکان بە ڕێژەی ١٧ پۆینت ٦ لەسەد دابەزیوە و گەیشتووەتە ٦ ترلیۆن و ٤٣٨ ملیار دینار، لە کۆی گشتیی نەختینەی دەرکراو کە بڕەکەی دەگاتە ١٠٨ ترلیۆن و ٣٠٦ ملیار دینار.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە