14 خولەک پێش ئێستا 59 جار خوێنراوەتەوە

ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

پەیام
دەسەڵاتدارانی ئوردون بەپاساوی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی، ئەپڵیکەیشنی «تێلێگرام»یان لە وڵاتەکەدا بلۆک کرد. 
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئوردون، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی ئوردون بلۆککردنی ئەپڵیکەیشنی «تێلێگرام»ی لە شانشینەکەدا ڕاگەیاندووە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدایە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دیجیتاڵی، پاراستنی بەکارهێنەران و سنووردارکردنی ئەو مەترسی و کردەوە نایاساییانەی پەیوەستن بە سەکۆ دیجیتاڵییەکانەوە. 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم ڕێکارە لە سۆنگەی پەرۆشییەوە بۆ سەلامەتیی کۆمەڵگا و بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەکارهێنانانە دێت کە ڕەنگە ببنە هۆی ئەنجامدانی تاوانی ئەلیکترۆنی، هەڕەشە و باجسەندن، یان بڵاوکردنەوەی ئەو ناوەڕۆکە نایاساییەی هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵگا دەکات؛ لە نێویاندا هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی توندڕەوی و پەڕگیری کە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی دەگەیەنن، ئەوەش بە شێوەیەک کە لەگەڵ یاسا بەرکارەکاندا بگونجێت. 
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتی داوای لە هاووڵاتییان کردووە لە کاتی بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاگادار و وریا بن و کارلێک لەگەڵ هەژمار، بەستەر یان لایەنە سەرچاوە نادیارەکاندا نەکەن، هەروەها هەر کردەوە یان ناوەڕۆکێکی نایاسایی لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە ڕابگەیەنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 خولەک پێش ئێستا

    ئوردون تێلیگرامی بلۆککرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    داوا ده‌كرێت پێش وه‌رزی زستان هاوكاری بگه‌یه‌نرێته‌ لێقه‌وماوان

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە كەرتی غەززە، ڕووفاتی 70 فەڵەستینی دیكە بە خاك سپێردران

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: ئێران كار لەسەر زیندووكردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای جەنگەوە، لانیكەم 25 دەریاوان لە گەرووی هورمز كوژراون

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تاران: پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاناگرین و له‌ هیچ ڕێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ قبوڵ ناكه‌ین

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مریكا و ئه‌ورووپادایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    قالیباف وه‌ڵامی وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه‌ و ده‌ڵێت، بێهیوا بوون

سەرەتا