04/10/2025 662 جار خوێنراوەتەوە

لیستی 285 كۆمەڵ بە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) هەفتەی ‏ئایندە هەڵمەتی بانگەشە دەستپێدەكات

پەیام 

ئەمڕۆ ١٠/٤ /٢٠٢٥، لە شاری هەولێر، سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵ، كۆبوونەوەی ‏نائاسایی بەڕێوە برد و تێیدا بڕیاریدا لیستی 285 كۆمەڵ بە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) هەفتەی ‏ئایندە هەڵمەتی بانگەشەى دەستپێبكات.

سەركردایەتیی كۆمەڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا باسى لەوەشکردووە، دواخستنى ناردنی (١٢٠ ملیار) دینار لە هەرێمەوە بۆ بەغداد هۆرکارە بۆ دواكەوتنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتری مووچەخۆران، ئەوەش بێجگە لەوەی ستەمە لە مووچەخۆران دەبێتە هۆی خراپیی دۆخی بازاڕ و ژیان و گوزەرانی خەڵکی.

ڕاشیگەیاندووە، کۆمەڵى دادگەریی دژی بەكارهێنانی سەروەرت و سامانی گشتییە بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن ‏لەلایەن لایەنەكانی دەسەڵاتەوە.

ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەى کۆمەڵى دادگەرییە:-

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

راگەیەنراوی كۆبوونەوەی نائاسایی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان

جەماوەری كوردستان، ئەندام و لایەنگران و دەنگدەرانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان:

ئەمڕۆ شەممە، ٤ / ١٠ / ٢٠٢٥، لە شاری هەولێر، سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە سەرپەرشتیی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، كۆبوونەوەی ‏نائاسایی بەڕێوە برد. لە كۆبوونەوەكەدا سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ‏هەڵوەستەی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە كرد:‏

‏١- سەركردایەتیی كۆمەڵ بە نیگەرانییەوە لە دۆخی ئابووری و دارایی ‏خەڵکی هەرێمی كوردستان دەڕوانێت، بەتایبەت دواخستنی ناردنی (١٢٠ ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ كە بووەتە هۆی دواكەوتنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتری مووچەخۆران کە بێجگە لەوەی ستەمە لە مووچەخۆران بووەتە هۆی خراپیی دۆخی بازاڕ و ژیان و گوزەرانی خەڵکیش بەشێوەیەکی گشتی.

‏٢- سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی هیوای خواست هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ‏عێراق لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت و هەموو لایەنەكان پابەندی یاسا و ڕێنماییەكانی ‏كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بن و هەڵمەتێكی ئارام بەڕێوە بەرن.‏

‏٣- كۆمەڵی داگەریی كوردستان دژی بەكارهێنانی سەروەرت و سامانی گشتییە بۆ بانگەشە ‏لەلایەن لایەنەكانی دەسەڵاتەوە، پێی وایە ئەمە دوو جار ستەمە لە خەڵكی كوردستان، ‏جارێك خراپ سوودوەرگرتن و جارێكیش بەكارهێنانی ماڵ و دارایی گشتیی بۆ ‏چەواشەكردنی دەنگدەران.

‏٤- كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڕیاریدا بە دروشمی (لەگەڵتاندا ڕاستگۆین) لە هەفتەی ‏ئایندەوە هەڵمەتی بانگەشەی خۆی بە فەرمی دەست پێ بكات، بۆیە داوا لە ئەندام و ‏لایەنگرانمان دەكەین بە گیانێكی مسوڵمانانە و نیشتمانییانە هەڵمەتی ‏بانگەشەی لیستی (285)ی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بەڕێوەبەرن.‏

‏٥- سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان داوا لە هاووڵاتیانی كوردستان دەكات ‏هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەرفەت بزانن بۆ سزادانی ئەوانەی ‏نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستانیان بۆ بەرژەوندیی حزبی خۆیان بەكار هێناوەو لە ساڵانی ‏ڕابردوودا نەیانتوانیوە مووچە و مافە دارایی و ئابووری و نیشتمانییەكانی خەڵكی ‏كوردستان دەستبەر بكەن.‏

٦- كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پشتگیری لە هەر ڕێككەوتنێك دەكات ببێتە هۆی لادانی ‏ستەم لەسەر گەلی فەڵەستین و دابنیكردنی مافە ڕەواكانیان.‏
‏ 

سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
٤ / ١٠ / ٢٠٢٥
هەولێر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر، پرسەنامە ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عەلی باپیر بەشداری پرسەی حاجی تەمەر ئیسماعیل ڕێكانی دەكات

  • پێش 2 هەفتە

    راگه‌یه‌نراوی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمەڵ هەوڵی دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش بۆ پرسە نیشتمانییەكان دەدات

  • پێش 4 هەفتە

    به‌رپرسی مه‌کته‌بی زانایانی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری دیاری کرا

  • 29/01/2026

    كۆمەڵی دادگەری: لەسەر سووكایەتیكردن بە ئیسلام سكاڵا تۆمار دەكەین

  • 28/01/2026

    مەکتەبى سیاسیى کۆمەڵى دادگەریى: پێویستە پشتیوانی خوشك و براكانمان بین لە ڕۆژاواى کوردستان

  • 24/01/2026

    بەرپرسی نوێی مەكتەبی هەڵبژاردنی كۆمەڵی دادگەری دەستبەكار بوو

سەرەتا