30/06/2020 5741 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆ هۆکاری فرۆشتنی ئارسەر ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆی کەتەلۆنی لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا هۆکاری فرۆشتنی ئارسەر میلۆنی بەڕازیلی لە لایەن کارگێڕی بەرشەلۆنەوە ئاشکرا دەکات.

ڕۆژنامەکە بە وردی تیشکی خسۆتە سەر گرفتەکانی ئارسەر و باس لەوە دەکات، بەهۆی گونجاوی شێوازی یاریکردنی ئارسەر لەگەڵ بەرشەلۆنە، سەرەتا یاریزانەکە درەوشاوەتەوە و بە چاڤی نوێ وەسفیان کردووە و جێی دڵخۆشی هاندەران و بەرپرسانی یانەکە بووە، بەڵام دواتر ئاستی یاریزانەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو گەشەی نەکردووە، لەو ئاستەی سەرەتایدا ماوەتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ  ئاشکرای دەکات، هەڵسوکەوتی ئارسەر نیگەرانی لای کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە دروست کردووە، بە تایبەتی لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بەشداری یاری خلیسکانی سەر بەفری کردووە، ئەمە لە کاتێکدا ئەو یارییە بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە قەدەغەیە، مانگی دواتریش یاریزانەکە لە ئاهەنگی ڕۆژی لە دایکبوونی نێماردا بەشدار بووە، ئەمەش لە کاتێکدا بەرپرسانی ئەو یانەیە بەهۆی سکاڵایەکی نیمارەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نیوانیاندا دروست بووە، لەگەڵ ئەوەشدا کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە مەبەستیانە یاریزانەکانیان لە ئاهەنگی شەوانە بە دوور بن و تەنیا سەرنجیان لەسەر مەشق و یارییەکان بێت.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئەوەی خسۆتە ڕوو، ئارسەر نەیتوانیووە متمانەی ڕاهێنەر بەدەست بهێنێت، لە وەرزی ڕابردوودا ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری دوورخراوەی یانەکە ماوەی 10 یاری یەک لە دوای یەک بە سەرەکی یاری بە ئارسەر کردووە، بەڵام تەنیا تاکە گۆڵێکی بەرانبەر تۆتینهام تۆمار کردووە و دواتر ئەو پێگە سەرەکییەی لای ڤاڵڤێردی لەدەست داوە.

لەگەڵ هاتنی کیکی سێتین بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکەش، پێشبینی دەکرا ئارسەر وەک یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، چونکە شێوازی یاریکردنی ئەو ڕاهێنەر زۆر لە ئارسەرەوە نزیک بوو، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە نەیتوانی متمانەی ئەو ڕاهێنەرەش بەدەست بهێنێت و زۆربەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگ دەبینرا.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، ئەگەر لە شوێنی ڤاڵڤێردی و سێتین، گواردیۆلا ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بوایە، پێشبینی دەکرا یاریزانەکە ئاستێکی باشتر و جیاوازتری نیشان بدایە، چونکە هیچ کام لەو دوو ڕاهێنەرە نەیانتوانی بوو متمانە بۆ ئارسەر دروست بکەن ئەمەش بەشێکی پەیوەندی بەو فشارانەوە هەبوو کە بەردەوام لەسەر هەردوو ڕاهێنەرەکە هەبوون.

لە ئێستاشدا ئارسەر بۆ ماوەی پێنج وەرزی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵییەوە کردووە، هەرچەندە شێواز و ستایلی یاریکردنی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری خانمەپیرەکە بۆ ئارسەر گونجاوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ ئەو یاریزانە ئاسان نەبێت بە زووی پێگەی سەرەکی بیانکۆنێری داگیر بکات، چونکە وەرزی ڕابردوو هەریەکە لە ئادریان ڕابیۆ و ئارۆن ڕامسی وەک دوو یاریزانی هێڵی ناوەند پەیوەندیان بە یۆڤانتۆسەوە کرد و تا ئێستا ڕەخنەیەکی زۆر لەو دوو یاریزانە دەگیرێت و هیچ کامیان وەک یاریزانی سەرەکی بۆ چەند یارییەکی یەک لە دوای یەک لە پێکهاتەکەی ساریدا نەبوون، ئەمە جگە لەوەی لە ناوەندی یوڤیدا بێنتاکۆر و سامی خزێرە و ماتیودی بوونیان هەیە و ئەزموونی زیاتریان لە خولی ئیتاڵی کۆ کردۆتەوە، بوونی ژمارەیەکی زۆر یاریزانی هێڵی ناوەندیش لە ڕیزەکانی یۆڤانتۆسدا هێندەی دیکە ئەرکی ئارسەر قورستر دەکات، ئەمە جگە لەوەی یانەکە پاش لە دەستدانی جامی ئیتاڵی فشارێکی زیاتری خستۆتەر سەر ساری ڕاهێنەر، مانەوەی ئەو ڕاهێنەرەش بۆ وەرزی داهاتوو جێی دڵنیایی نییە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30/06/2020

    ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆ هۆکاری فرۆشتنی ئارسەر ئاشکرا دەکات

  • 06/01/2020

    کریستیانۆ لە 2020دا بەڵێنی شکاندنی پێنج ڕیکۆرد دەدات

  • 03/11/2019

    ڕاپۆڕتی شیکاری.. هۆکارەکانی دوورخستنەوەیە ئیمری و گرفتی مۆرینیۆ لەگەڵ ئەرسیناڵ

  • 12/10/2019

    لەپارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق كۆتایی هات

  • 20/09/2019

    كاردانه‌وه‌كان دژی بڕیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌رده‌وامه‌

  • 10/09/2019

    ڕیزبەندی 10 گرانترین پێکهاتەی یانەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەبێت

  • 01/08/2019

    له‌ خوڕماڵ كاراتی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات

  • 30/07/2019

    هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ خۆی‌ بۆ دوو پاڵه‌وانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماده‌ ده‌كات

سەرەتا