03/11/2019
1076 جار خوێنراوەتەوە
ڕاپۆڕتی شیکاری.. هۆکارەکانی دوورخستنەوەیە ئیمری و گرفتی مۆرینیۆ لەگەڵ ئەرسیناڵ
ڕاپۆڕتی شیکاری - بڕیار تەها
جۆزێ مۆرینیۆی
پۆرتوگالی لەگەڵ ڕەئول سانلیهی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی کۆبوونەتەوە.
ڕۆژنامەی تایمزی
بەڕیتانی و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ دۆنکان کاستێلز ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە لە
یەکێک لە چێشتخانەکانی لەندەنی پایتەختی بەڕیتانیا هەریەکە لە مۆرینیۆ ڕاهێنەری
پێشووی مانچستەر یونایتد و ڕەئول سانلیهی بەڕێوبەری وەرزشی ئەرسیناڵ چاویان
بەیەککەوتووە و گفتوگۆیان لەبارەی ڕاهێنەرایەتی تۆپچییەکانەوە کردووە.
کارگێری ئەرسیناڵ
لە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکەی ڕازی نییە و دەیانەوێت ئۆنای ئیمری دوور
بخەنەوە و مۆرینیۆ لە شوێنی دەستبەکار ببێت، لە کۆبوونەوەکەشدا مۆرینیۆ پلانی خۆی
بۆ بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی ئەرسیناڵ خستۆتە ڕوو، بەڵام کۆبوونەوەکە بە کراوەی
ماوەتەوە چونکە ئیدارەی یانە لەندەنییەکە نایەوێت، پەلە لە دوورخستنەوەی ئۆنای ئیمریدا
بکات و دوو یاری داهاتوویان وەک دواین دەرفەت بۆ ئەو ڕاهێنەرە دەستنیشانکردووە، کە
تیایدا ئەرسیناڵ لەو دوو یارییەدا ڕووبەرووی یانەکانی لێستەر سیتی و ساوسهامپتۆن
دەبێتەوە.
هۆکارەکانی
دوورخستنەوەی ئۆنای ئیمری؛
یەکەم-
سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی ئەمساڵ و لەدەستدانی نازناوی یۆرۆپالیگ
لە بەرژەوەندی یانەی چێڵسی ڕکابەریان.
دووەم- خراپی
ئەنجامەکانی ئەم وەرزە، لە ئێستادا 11 یاری سەرەتایی خولی ئینگلیزی
ئەنجام دراوە و تیمەکەی ئۆنای ئیمری تەنیا 17 خاڵی کۆکردۆتەوە و لەدوای یانەی لیستەر سیتییەوە
بەکاتی لە پلەی پێنجەم دێت و مەترسی لەدەستدانی ئەو پلەیەشی لەم هەفتەیەدا لەسەرە.
سێیەم- زۆر باش
قسە نەکردنی ئۆنای ئیمری بە زمانی ئینگلیزی یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی ئەو
ڕاهێنەرە ئیسپانییە، چونکە ئیمری ناتوانێت بە باشی یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەی
لە پلانەکانی تێبگەیەنێت و بەۆی باش فێرنەبوونی زمانی ئینگلیزی هەمیشە گرفتی بۆ
دروست دەبێت.
بۆچی مۆرینیۆ
دەستنیشانکراوە؛
یەکەم- خاڵی
لاوازی ئیمری لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ مۆرینیۆ بە پێچەوانەوە خاڵی بەهێزە، زۆر باش
قسەکردنی ئەو ڕاهێنەرە پۆرتوگالییە بە زمانی ئینگلیزی، خاڵی هەرە بەهێزێتی و
تەنانەت هەست ناکرێت کە ئینگلیزی بۆ جۆزێ زمانی دایک نەبێت.
دووەم- ئەزموونی
زۆری مۆرینیۆ لەگەڵ خولی ئینگلیزی و بەدەستهێنانی پرێمەرلیگ لە دوو قۆناغی جیاوازی
کار ڕاهێنەرایەتیدا لەگەڵ یانەی چێڵسی.
سێیەم- پەیوەندی
زۆر باشی مۆرینیۆ لەگەڵ ئۆزێل کە پێشتر لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەیەکەوە
کاریانکردووە وا دەکات بە زووی مۆرینیۆ لە هێڵی ناوەندا یانەکە ڕێکبخاتەوە.
گرفتەکانی مۆرینیۆ
لەگەڵ ئەرسیناڵ؛
یەکەم- هاوینی
ئەمساڵ داڤید لویز لە یانەی چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئەرسیناڵەوە کردووە و لە
ئێستاشدا وەک یەکێک لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی یانەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت،
بەڵام ئەم بەرگریکارە بەرازیلییە لە سەردەمی ڕاهێنەرایەتی مۆرینیۆ لە چێڵسی،
نیوانیان خراپ بووە و لەگەڵ هاتنی جۆزێ بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی تۆپچییەکان پێ ناچێت
بە ئاسانی پەیوەندییەکانیان باش ببێتەوە، ئەمەش گرفت بۆ ئەرسیناڵ دروست دەکات،
چونکە یانەکە هاوینی ئەمساڵ دەستبەرداری کۆسێنلی بووە و شکوردان موستافیش بە
تەواوی ئاستی دابەزیووە و ناگونجێت داڤید لویزیش بخرێتە سەر کورسی یەدەگ چونکە هیچ
شوێنگرەوەیەکی باشتری نییە.
دووەم- پلانی
یاریکردنی مۆرینیۆ بەو ناسراوە کە زیاتر بە شێوەی داخراو یاری دەکات و هەوڵ دەدات
لە نیوە یاریگای خۆیدا بەرگری بکات، ئەمەش لەگەڵ کلتوری یاریکردنی ئەرسیناڵدا
گونجاو نییە، چونکە بە درێژایی 15 بۆ20 ساڵی ڕابردوو گەنەرز بە شێوازێکی هێرشبەری ڕیتم
زۆر خێرا یاریکردووە و چێژی بە هاندەران تۆپی پێ بە گشتی بەخشیووە.
سەرەڕای ئەو
گرفتانەش کارگێڕی ئەرسیناڵ نایانەوێت کەسێکی بێ ئەزموون و نادیار وەک ڕاهێنەر
دەستنیشان بکەن و مۆرینیۆ بە باشترین بژاردە دەزانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە