10/09/2019
1488 جار خوێنراوەتەوە
ڕیزبەندی 10 گرانترین پێکهاتەی یانەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەبێت
پەیام سپۆڕت
بە پێی لێكوڵینەوەیەك
كە ناوەندێكی جیهانی ئەنجامیداوە،یانەی مانچستەر سیتی لەسەر ئاستی پێنج خولە گەورەكەی
ئەوروپا بە خاوەنی گرانترین پێكهاتە دادەنرێت
بە شێوەیەك ملیارێك یۆرۆی تێپەراندووە.
ناوەندی ڕوانگەی CIASجیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لە كاروباری تۆپی پێ و داهاتی یانەكان هەستاوە
بە دیاریكردنی 10دەوڵەمنترین یانە لە رووی پێكهاتەی یاریزانەكانیەوە، كە مانچستەر
سیتی پاڵەوانی سێ نازناوی ناوخۆیی وڵاتەكەی پێشەنگی گرتووە بە ملیارێك و 14 ملیۆن
یۆرۆ،لە دوای مانچستەر سیتییەوە یانەی پاریس سان جێرمانی پاڵەوانی فەرەنسا دێت بە
913 ملیۆن یۆرۆ كە هەمیشە ویستویەتی بە گرانترین پێكهاتە گرنگترین نازناوەكان بە سەركردایەتی
ناسر خلێفی سەرۆكی بەرێتەوە لە وێنەی چامپیۆنسلیگ ،بەڵام تاكو ئیستا شكستیهێناوە.
لە پلەی سێیەم یانەی
ریاڵ مەدرید هاتووە كە چەند وەرزێكە تەنها دەستبەرداری ئەستێرەكانی دەبێت پێكهاتەكەی بە 902 ملیۆن یۆرۆ خەملێنراوە،پلەی چوارەمیش
بۆتە بەشی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كە كۆی پێكهاتەكەی بە 751 ملیۆن یۆرۆ دادەنرێت.
لە دوای ئەمانیشەوە
یۆڤانتۆس كە ئیستا بەدوای یاریزانە سوپەرەكانەوەیە
بۆ بردنەوەی نازناوە گرنگەكانی كیشوەركەی پێكهاتەكەی بە بری 719 ملیۆن یۆرۆ لە قەڵەم
دەدرێت.
هەرچی بەرشەلۆنەی
پاڵەوانی ئیسپانیاشە كە خاوەنی چەندین ئەستیرەیە كۆی ئەو یاریزانەی لە یانەیەدا یاریدەكەن
نرخییان لە بازاری گواستنەوەكاندا بە 697 ملیۆن یۆرۆ دادەنرێت.
پاڵەوانی چامپیۆنسلیگ
كە یانەی لیڤەرپوڵە لە پلەی حەوتەمی خاوەن گرانترین پێكهاتە دێت كە برەكەی 639 ملیۆن
یۆرۆیە،یانەی چێلسیش لە پلەی دەیەم دێت كە پێكهاتەكەی بە بڕی 561 ملیۆن یۆرۆ خەملینراوە،لە
پلەكانی نۆیەم و دەیەمیشدا یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و ئەرسیناڵی ئینگلیزی
دێن،كە ئەوەیی یەكەم بڕی پێكهاتەكەی 550 ملیۆن یۆرۆیە و ئەوەی دوەمیش پێكهاتەكەی بە
498 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە