06/01/2020 1242 جار خوێنراوەتەوە

کریستیانۆ لە 2020دا بەڵێنی شکاندنی پێنج ڕیکۆرد دەدات

پەیام سپۆرت

مووشەكەكەی مادێرا و كوورە ئاڵتونیەكەی پورتوگال و سەرنشینیی ئێستای كەشتی خانمە پیرەكەی ئیتالیا، هێشتا کاتی لە بەردەمیدا ماوە تا مەودایەكی دوورتر ببڕێت و سەركەوتوو بوونیشی لە 2020 یارمەتیدەری دەبێت تاكو 5 ژمارەی پێوانەیی دیكە بشكینێت.

كریستنیانۆ ڕۆنالدۆ كە هەمیشە لەگەڵ ناوهێنانی شكاندنی ڕیكۆردەكانمان دەخاتەوە یاد ،لە بەردەم شكاندنی پێنج ژمارەی دیكەدایە لە 2020 كە ئەگەر هەڵكشانی تەمەنی رێگرنەبێت دەتوانێت بیانكات بە ناوی خۆیەوە، وەك پێشتریش ئاماژەی بۆ كردوە لای ئەو تێپەربوونی ساڵەکانی تەمەنی تەنها ژمارەیە، كە ئەمەش ئامانجی ئەو یاریزانە بۆ تۆماركردنی ڕیكۆر دووپات دەكاتەوە.

خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیەیە كە ڕۆنالدۆ لەگەڵ شێوازە نوێكەیدا پێنج جار بردویەتیەوە، بەڵام دۆن جگە لە كۆتاییهێنان بە هاوبەشی لەگەڵ ماڵدینی و دی ستیڤانۆ و تەواوی ئەو یاریزانانەی كە خاوەنی پێنح نازناون دەیەوێت ژماركەی فرانچیسكۆ خینتۆ یەكسانبكاتەوە كە لەگەڵ دروستبوونی پاڵەوانێتیەكە 6 جار بەدەستی هێناوە.

هاوكات کریستیانۆ لەبەردەم تیپەڕاندنی میشێلل پلاتینی فەرەنسیدایە كە توانیویەتی زۆرترین گۆڵ لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا تۆماربكات، دۆن تەنیا 2 گۆڵی پێویست دەبێت تاكو ئەو ئەفسانە فەرەنسیە لە یۆرۆی داهاتوودا كە بریارە ئەمساڵ بەرێوەبچێت تێپەڕێنێت.

تۆماركردنی هاتریكەكەكان لە چامپیۆنس لیگ كە لە ئێستادا بە هاوبەشی لەگەڵ لیۆنێل مێسی هەریەكەیان خاوەنی 8 هاتریكن، یەكێكی دیكە لەو ئامانجانەی بەردەم هێرشبەرە پورتوگالییەکەیە، كە دەیەوێت خۆی وەك سەركردە و پێشەنگ بە تەنها بهێلێتەوە و ئەستیرە ئەرجەنتینیەكە تیپەرێنێت.

یەكێكی دیكە لەو ژمارانەی كە ئاسانە بۆ ڕۆنالدۆ تێكی بشكێنێت تۆماركردنی زۆرترین گۆڵی نێودەولەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا،كە لە ئیستادا عەلی دائی ئێرانی بە تۆماركردنی 109 گۆڵ پێشەنگی گرتووە، هەرچی رۆنالدۆیە تەنها 10 گۆڵی پێویست دەبێت تاكو ئەو ژمارەیەش بكات بە ناوی خۆیەوە.

پێنجەم و كۆتا ژمارە كە ڕۆنالدۆ دەتوانێت ئەم ساڵ دەستەبەری بكات، بردنەوەی نازناوی گۆڵكاری خولی كاڵچۆی ئیتاڵییە، كە دەیكاتە یەكەم یاریزان لە سێ‌ خولی جیاواز نازناوی گۆڵكار بەدەستبهێنێت، كە پێشتر لە لالیگا لەگەڵ ریاڵ مەدرید و لە پریمەرلیگیش لەگەڵ مانچستەر یونایتد بۆتە گۆڵكاری ئەو دوو خولە.

كۆتایی ئەمساڵ وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەداتەوە كە ئایا ساڵ لای رۆنالدۆ تەنها ژمارەیە یاخود، نەخێر چی دیكە ئەو یاریزانە ناتوانێت ژمارەكان لە بەرژەوەندی خۆی بشكینێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 30/06/2020

    ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆڕتیڤۆ هۆکاری فرۆشتنی ئارسەر ئاشکرا دەکات

  • 06/01/2020

    کریستیانۆ لە 2020دا بەڵێنی شکاندنی پێنج ڕیکۆرد دەدات

  • 03/11/2019

    ڕاپۆڕتی شیکاری.. هۆکارەکانی دوورخستنەوەیە ئیمری و گرفتی مۆرینیۆ لەگەڵ ئەرسیناڵ

  • 12/10/2019

    لەپارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی پایسكیلسواری یانەكانی عێراق كۆتایی هات

  • 20/09/2019

    كاردانه‌وه‌كان دژی بڕیاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌رده‌وامه‌

  • 10/09/2019

    ڕیزبەندی 10 گرانترین پێکهاتەی یانەکانی ئەوروپا ئاشکرا دەبێت

  • 01/08/2019

    له‌ خوڕماڵ كاراتی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات

  • 30/07/2019

    هه‌ڵبژارده‌ی‌ سلێمانی‌ خۆی‌ بۆ دوو پاڵه‌وانێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ئاماده‌ ده‌كات

سەرەتا