21/09/2024
685 جار خوێنراوەتەوە
ڕوپاك ئەحمەد: پارتی هەر بە فەرمانبەرانەوە نەوەستاوە و داوای كارتی دەنگدانی باوك و دایكی قوتابیان دەكات
پەیام
سات بە سات لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان نزیك دەبینەوە، لەئێستاوە وەك پیشەی هەمیشەییان، پارتی و یەكێتی دەستیان بە گرتنەبەری ڕێگە و شێوازی جۆراوجۆر بۆ ترساندنی خەڵك، یان ساردكردنەوەیان لە دەنگدان كردووە.
لەوبارەیەوە ڕوپاك ئەحمەد یاساناس ڕایگەیاند: پارتی بــە تۆقاندنی فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەوە نەوەستاوە، ئێستا بەرێوەبەی قوتابخانەكانی هەولێریشی خستووەتە ژێر باری ئەوەی كۆبوونەوە بە دایكان و باوكانی قوتابیان بكات و داوای كارتی دەنگدانیان لێ بكات، لەكاتێكدا داواكردنی كارتی دەنگدان، نە ئیشی بەڕێوەبەری قوتابخانەیە و نە هیچ پەیوەندیشی بە پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنەوە هەیە.
وابڕیارە ڕۆژى٢٠ى ١٠ى ٢٠٢٤ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت و بۆ بەدەستهێنانى ١٠٠ کۆسی پەرلەمان زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ کاندید کێبڕکێ دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە