14 کاتژمێر پێش ئێستا 158 جار خوێنراوەتەوە

رێباز حەملان: هەولێر و بەغداد لەیەکنزیکن و ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگەکانی 7 و 8 یش دێت

پەیام

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی دەڵێت، "لێک نزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، ناردنی مووچەی مانگەکانی 7 و 8 لەسەر رێککەوتنی هەرێم و بەغدا وەستاوە، ڕێککەوتن بکرێت مووچەی ئەو دوو مانگەش دێت".

ئەمڕۆ 8ی ئەیلولی 2025، رێباز حەملان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لێک نزیکبوونەوەیەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە لەسەر داهاتی ناوخۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی لێکتێگەیشتنەکان بێت وا رێککەوتووین ئەو داهاتی ناوخۆی بە یاسا هی هەرێمی کوردستانە بۆ ناوخۆی هەرێم بێت، ئەوانەی کە بە یاسا بە داهاتی عێراق هەژمار دەکرێن پەنجا بە پەنجا بێت".

ڕاشیگەیاند، " لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتنێک کراوە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت، ئەو رێککەوتنە نێردراوە بۆ حکومەتی عێراق بۆی رەزامەندی لەسەر بدات".

وتیشی، "چاوەڕوانین سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری رێککەوتن لە داهات بدات، مووچەی مانگەکانی 7و 8 یش لەسەر ئەم رێککەوتنە وەستاوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    خێزانێكی بە ڕەچەڵەك كورد لە شاری قودس پارێزگاری لە پیشەیەكی كۆن دەكەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ژن و منداڵەكەم بە هەڵەی پزیشكێك گیانیانلەدەستدا و دادگا کەیسەکەى یەكلاناكاتەوە"

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: هەولێر و بەغداد لەیەکنزیکن و ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگەکانی 7 و 8 یش دێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی چەكدارییدا لە توركیا لاوێكی 16 ساڵان دوو پۆلیسی كوشت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌تۆمه‌تی دزینی سندوقی خێرى دوو مزگەوت، سێ كه‌س ده‌ستگیركران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێكی وەرزى نوێی خوێندنى ئەمساڵ لە هەرێم 21ى ئەم مانگە دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان لە خوار 40 پلەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران كێشەی گەورەی بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی پشدەر دروستكردووە

سەرەتا