3 رۆژ پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
ئێران كێشەی گەورەی بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی پشدەر دروستكردووە
پەیام
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك لەلان ئێرانەوە، كێشەی گەورە بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی قەزای پشدەر دروستبووە.
پەیامنێری پەیام لە سنووری بتوێن و پشدەر ڕایگەیاند، ئێران بەشێكی زۆری ئاوی زێی بچووكی گرتووەتەوە و ئەمەش كێشە بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی پشدەر دروستكردووە.
لای خۆیەوە مارف مەحموود بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ بە پەیامی ڕاگەیاند، ئاوی زێی بچووك زۆر كەم بووە و زۆر بە كەمی دێت، ئەگەر هەر بەمجۆرە بەردەوام بێت كێشەیان بۆ دروست دەبێت لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە لە ڕێی پرۆژەی ئاوی خاسەوە.
مارف مەحموود ڕاشیگەیاند، نازانرێت ئایا رۆژانی داهاتوو ئێران ئاوی زێی بچووك بەر دەداتەوە یان لە گرتنەوەی ئاوەكە بەردەوام دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە