20 کاتژمێر پێش ئێستا 104 جار خوێنراوەتەوە

دەستپێكی وەرزى نوێی خوێندنى ئەمساڵ لە هەرێم 21ى ئەم مانگە دەبێت

پەیام 

ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە و وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە ڕۆژی یەكشەممە، ڕێكەوتی 21ی ئەیلوول، مانگی نۆ، وەك یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن 2025ـ2026 دەستنیشان بكرێت، ئەم وادەیەش بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكە "هەردوو قوتابخانە حكومییەكان و ئەو قوتابخانە ناحكومییانەش دەگرێتەوە كە بەپێی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە پڕۆگرامەكانیان پەیڕەو دەكەن".

ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی ڕاگەیاند، كە بڕیارە وردەكارییەكانی ساڵنامەی خوێندن لە ڕێگەی گشتاندنێكەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیكردنەوەكان و ساڵنامەی خوێندنەوە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزارەت خشتەی بەشە وانەكانی ساڵی نوێی خوێندنی پەسەند كرد، كە دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرام و چاپەمەنییەكانەوە گشتاندنی پێ دەكرێت و ئاراستەی ناوەندەكانی خوێندن دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    خێزانێكی بە ڕەچەڵەك كورد لە شاری قودس پارێزگاری لە پیشەیەكی كۆن دەكەن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ژن و منداڵەكەم بە هەڵەی پزیشكێك گیانیانلەدەستدا و دادگا کەیسەکەى یەكلاناكاتەوە"

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    رێباز حەملان: هەولێر و بەغداد لەیەکنزیکن و ڕێککەوتن بکرێت مووچەی مانگەکانی 7 و 8 یش دێت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی چەكدارییدا لە توركیا لاوێكی 16 ساڵان دوو پۆلیسی كوشت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌تۆمه‌تی دزینی سندوقی خێرى دوو مزگەوت، سێ كه‌س ده‌ستگیركران

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێكی وەرزى نوێی خوێندنى ئەمساڵ لە هەرێم 21ى ئەم مانگە دەبێت

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانى گەرما لە زۆربەى ناوچەکان لە خوار 40 پلەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران كێشەی گەورەی بۆ كشتوكاڵ و ئاوی خواردنەوەی پشدەر دروستكردووە

سەرەتا