10 کاتژمێر پێش ئێستا 33 جار خوێنراوەتەوە

ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

پەیام

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان لە عێراق، بۆ یەکەمجار بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی پەیوەندیی دەنگیی "VoWiFi"ـی لە عێراق ڕاگەیاند، کە ئەزموونێکی پەیوەندی کواڵێتی بەرز بۆ بەشداربووان دابیندەکات لەسەر بنەمای ڕوونی و متمانە و ئاسانی بەکارهێنان. ئەم دەستکەوتە هەنگاوێکی نوێیە لە گەشتی ئاسیاسێڵ بۆ پێشەنگایەتیکردن لە داهێنان و باشترکردنی کواڵیتیی پەیوەندییەکان لە بازاڕی عێراقیدا.

خزمەتگوزاریی VoWiFi پێداویستییەکانی بەشداربووان لەو شوێنانە دابیندەکات، کە پەخشی تۆڕی پەیوەندییەکان سنووردارە، لەوانەش باڵەخانە بەرزەکان و ژێرزەمینەکان و ناوچە دوورە دەستەکان، بەشداربووان تاکە شت کە پێویستە ئەنجامی بدەن بریتییە لە کۆنێکتکردن بە تۆڕێکی وای فایەوە بۆ ئەوەی چێژ لە پەیوەندییەکی بێخەوشی دەنگی وەربگرن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە هیچ بەرنامە یاخود تێچووی زیادە هەبێت. خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت و بۆ سەرجەم بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بێبەرامبەرە.

هاوتەریب لەگەڵ بەرفراوانبوون و گەشەکردنی خێرای بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، و زیادبوونی ژمارەی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانییەکان، ئاڵنگاریی نوێ هاتۆتە ئاراوە، کە پەیوەندی هەیە بە قەرەباڵغیی تۆڕەکان و سەختیی گواستنەوەی سیگناڵ لەناو باڵەخانەکاندا.

بەردەستخستنی خزمەتگوزاریی VoWiFi وەڵامێکی کردارییە بۆ ئەم ئاڵنگارییانە، کە دڵنیایی دەدات بە بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بۆ ئەنجامدانی ئەزموونێکی پەیوەندیی متمانەپێکراو و بێخەوش لە هەر شوێنێک بن، تەنانەت لە قەرەباڵغترین ئەو ناوچانەی کە زۆرترین باڵەخانەیان تێدایە. 

ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ وەبەرهێنان لە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی و دابینکردنی چارەسەری پەیوەندییەکان، کە هاوشانە لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی و خواستەکانی بەکارهێنەران لە عێراق بۆ پەیوەندییەکی بێ گرفت و متمانەپێکراو.

چرا حسێن، بەڕێوەبەری بازرگانی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "کاراکردنی خزمەتگوزاریی VoWiFi هەنگاوێكی گرنگە لە گەشتەکەماندا بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە عێراق. ئەم خزمەتگوزارییەمان دیزایینکردووە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بەشداربووانمان لە ناوچە جیاجیاکان و پێشکەشکردنی پەیوەندیی بێخەوشتر و بێ هیچ ئاڵۆزییەک. ئەم دەستکەوتە دیدگای ئێمە پشتڕاست دەکاتەوە بۆ دابینکردنی چارەسەری پەیوەندیی داهێنەرانە و جیهانی بۆ عێراق".

بەشداربووانی ئاسیاسێڵ دەتوانن ڕاستەوخۆ سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریی VoWiFi لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە تۆڕی وای فایەوە، ئەمەش وا دەکات لە هەر شوێنێک بن پەیوەندییەکانیان بێخەوشتر و بێ گرفت بێت.

ئەم کاراکردنە لە چوارچێوەی ستراتیژیی بەرفراوانتری ئاسیاسێڵدایە بۆ هاندانی ڕەوتی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە عێراق و پتەوکردنی پێگەی خۆی وەک داهێنەرترین و متمانەپێکراوترین دابینکەری پەیوەندییەکان. بە هۆی ئامادەیی تەواوی بۆ بەردەستخستنی تۆڕی G5 پاش وەرگرتنی ڕەزامەندییە فەرمییەکان، ئاسیاسێڵ هەمیشە پابەندە بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی مۆدێرن و پێشکەوتوو لەسەر بنەمای بەرزترین ستانداردە جیهانییەکان و هێشتنەوەی عێراقییەکان لە پەیوەندی بەردەوامدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • پێش 2 هەفتە

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

  • 11/04/2025

    پێشبینی دەكرێت نرخی هەر ئایفۆنێك لەسەدا 90 بەرز ببێتەوە

  • 05/04/2025

    حكومەتی عێراق داوای قەدەغەكردنی تیكتۆكی پێشكەش بە پەڕلەمان كردووە

  • 03/03/2025

    لە وڵاتی چین ڕۆبۆتێك لە كۆنترۆڵ دەرچوو و پەلاماری خەڵكى دا

  • 19/01/2025

    تیکتۆک لە ئەمریکادا لەکارکەوت

  • 31/12/2024

    وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا: هاككه‌ره‌ چینییه‌كان به‌شێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانیان هاك كردووه‌

سەرەتا