17 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لە هێرشێكی چەكدارییدا لە توركیا لاوێكی 16 ساڵان دوو پۆلیسی كوشت
پەیام
لە هێرشێكی چەكداریدا لە پارێزگای ئیزمیری توركیا دوو پۆلیس كوژران، هێرشبەرەكەش دەستگیر كرا.
عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، هێرشەكە لەلایەن هەرزەكارێكی تەمەن 16 ساڵەوە ئەنجام دراوە و بە هۆیەوە دوو پۆلیس كوژراون و پۆلیسێكیش بە سەختی بریندار بووە.
ڕاشیگەیاند: هێرشبەرەكە دەستگیر كراوە و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەك كە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، لاوێكی چەكدار كە دەموچاوی داپۆشیوە و دەچێتە سەر بنكەیەكی پۆلیس لە ناوچەیەكی گەشتیاری سنووری پارێزگای ئیزمیر، دەچێتە ژوورەوە و دەستدڕیژ لە پۆلیسەكان دەكات.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی توركیا لە ناوچەكە بڵاوەی پێ كراوە و ڕێكاری ئەمنیی توندیان گرتووەتە بەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە