18 کاتژمێر پێش ئێستا
144 جار خوێنراوەتەوە
بهتۆمهتی دزینی سندوقی خێرى دوو مزگەوت، سێ كهس دهستگیركران
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، هێزهكانیان سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووە، کە لەماوەی ڕابردوودا هەستاون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە دوو مزگەوتی ناو شاری هەڵەبجە.
ڕونیشیکردووەتەوە، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور توانرا سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب كه تهمهنیان لهنێوان 14 ساڵان بۆ 17 ساڵانه دەستگیربکرێن، کە لەماوەی ڕابردودا هەستاون بەدزیکردن لە سندوقی خێری لە دوو مزگەوتی ناوشاری هەڵەبجە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانێکی دیکەدا کە شکاندن و بردنی پارەی ناو سندوقی هاوکاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا لەنێو مارکێتێکدا بووە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بەتاوانەکەیانداناوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە