30/12/2024
381 جار خوێنراوەتەوە
نەخۆشخانەى هیوا لە یەک ڕۆژدا دوو هەزار و ٣٠٠ پشکنین ئەنجامدەدات
پەیام – هاوکار جەزا
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا لە شارى
سلێمانى ئاشکراى دەکات گرفتى دارایى نەبووتە هۆى لاوازبوونى خزمەتگوزارییەکانیان و
توانیوانە لە یەک ڕۆژدا "٢١"توشبووى نوێى شێرپەنجە تۆمار بکەن و دوو
هەزار و ٣٠٠ پشکنین ئەنجامبدەن.
دکتۆر یاد نەقشبەندى بەڕێوەبەرى
نەخۆشخانەى هیوا دەڵێت:"سەرەڕای هەموو ئەو گرفتە داراییانەی کە
هەیە و لە ئێستادا پشووی فەرمیە لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم کوردستان بەڵام
نەخۆشخانەی هیوا بریاری دابوو کە (29/30/12/2024) بکاتە دەوامی فەرمی بۆ ئەوەی زۆرترین
خزمەت بە تووشبوانی شێرپەنجە بگەیەنێت."
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانە جەختى کردەوە:
"ئێمە هێشتا توانیومانە خزمەت گوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا پێشکەش بە
تووشبوانی شێرپەنجە بکەین و گرفتە دارایەکان
نەبوونەتە هۆی لاواز بونی خزمەت گوزاریەکانمان
لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە."
دکتۆر یاد نەقشبەندى ئامارى یەک ڕۆژى (یەکشەممە
29/12/2024)ى نەخۆشخانەى هیواى ئاشکراکد و بە گوێرەى داتاکان، تەنها لە یەک ڕۆژدا "21" توشبووى نوێى
شێرپەنجە تۆمارکراون، ئەمە سەرەڕاى پشکنین و چارەسەرى سەدان نەخۆشتى دیکە.
داتاکانى دیکەى نەخۆشخانەکە بریتین لە:
- 1200نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان
كردوە
- 2300 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش
ئەنجام دراوە
- 740 نەخۆش سەردانی دەرمانخانەیان کردوە
دەرمانیان وەرگرتوە
-83 نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان
بۆ کراوە
- 150 نەخۆش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتوە
52 نەخۆش چارەسەری ڕۆژانەیان وەرگرتوە
- 75 نەخۆش
لە بەشی فریا کەوتنی خێرا داغڵ بون
- 83 نەخۆش لە قاوشە جیا جیاکانی نەخۆشخانە
داغڵ کراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتوە
- 10 نەخۆش پشکنینی مۆخی ئێسک
- لەسەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک 5 نەخۆش سەردانی کردوە لەهەمان کاتدا 15نەخۆش
چارەسەری ددانیان بۆ ئەنجام دراوە
دکتۆر یاد نەقشبەندى سوپاسى پزیشک و
کارمەندانى نەخۆشخانەکە دەکات و دەڵێت:"هەمیشە خەمخۆرو پاڵپشت بوونە بۆ چارەسەری
نەخۆشانمان."
هیوا نەخۆشخانەیەکى تایبەتە بە چارەسەرکردنى
توشبووانى شێرپەنجە و تاکە نەخۆشخانەیە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و
ئیدارە سەربەخۆکانى ڕاپەڕین و گەریمان. بە گوێرەى داتاکان یەکێکە لەو نەخۆشخانانەى
لەسەر ئاستى عێراق زۆرترین چارەخوازیى هەیە و بە کوالێتییەکى بەرز چارەسەر
پێشکەشدەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە