6 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
میدیایه‌كی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی ئاسمانی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات
په‌یام
میدیایه‌كی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ئارامیی به‌ر له زریانه و ئاشكراشی ده‌كات ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
تۆڕی فۆڕبس-ی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، شیكه‌ره‌وه سیاسییه‌كانی په‌یمانگای واشنتۆن و په‌یمانگا سیاسییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا پێیان وایه كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هێزه‌كانیان له عێراق، ئه‌و وڵاته به ته‌واوه‌تی ده‌خاته ته‌رازووی ئێرانه‌وه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئابووری به‌كاری ده‌هێنێت.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه ئه‌مریكییانه پێیان وایه، به‌شێك له حزبه شیعه‌كانی عێراق كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و هه‌رێم وه‌ك سه‌ركه‌وتنی مه‌عنه‌وی وێنا ده‌كه‌ن و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سوودی لێ ده‌بینن.
میدیا ئه‌مریكییه‌كه هۆشداریی له‌وه داوه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی واشنتۆن بۆشایی ئه‌منی دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه ناسه‌قامگیریی لێ بكه‌وێته‌وه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه هه‌رچه‌نده ڕیككه‌وتن كراوه كه ساڵی داهاتوو ئه‌مریكا به ته‌واوی له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بكشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر كشاونه‌ته‌وه، بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی نوێ له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه ئاماده‌كاری بێت بۆ مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە