13 کاتژمێر پێش ئێستا
219 جار خوێنراوەتەوە
دوای ڕۆژێك له ڕێكهوتن؛ ئێران ههڕهشهی ههڵوهشاندنهوهی ڕێكهوتنهكهی لهگهڵ ئاژانسی وزهی ئهتۆم كرد
پهیام
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد، ئەگەر ڕێوشوێنێکی دژمنکارانە دژبە وڵاتەکەی بگیرێتەبەر یان دووبارە سزا لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت.
عەباس عراقچی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، بەدر عەبدولعاتی و سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی لە قاھیرە ئاماژەی بەوەدا، ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، مەرجەکانی ھاریکاریی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گۆڕی.
وتیشی: " چی دیکە ناتوانین بەردەوام بین لە ھاریکاری لەبەر ڕۆشنایی بە ئامانج گرتن و تێکدانی دامەزراوە ئەمنییەکانمان بە ئەنقەست، بۆیە لە ماوەکانی ڕابردوودا، لەھەمبەر ئەم دۆخە مەترسیدارە، پەرلەمانی وڵاتەکەمان یاسایەکی بۆ ڕاگرتنی ھاریکاریی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم پەسەند کرد".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کرد، ئەگەر ڕێوشوێنێکی دژمنکارانە دژبە وڵاتەکەی بگیرێتەبەر یان دووبارە سزا لەلایەن وڵاتانی ئەورووپاوە بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاندبوو کە بەنێوەندگیری میسر کە ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھاریکارییەکانی نێوانیان، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە