28/02/2025 264 جار خوێنراوەتەوە

لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری دەکەن

پەیام 

بڕیارە لیژنەکانی بینینى مانگ لە شارەکانی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانى ئەمساڵ دیاریدەکەن.


 ئەمڕۆ ٢٨ى ٢ى ٢٠٢٥، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە شارەکانی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن و بڕیار لەبارەى یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانى ئەمساڵەوە دەدەن.

بەگوێرەى زانیارییەکان ئەگەر لەلایەن لیژنەکەوە ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ ببینرێت ئەوا سبەینێ دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان، ئەگەریش مانگ نەبینرێت ئەوا رۆژی یەكشەممە دەبێتە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ.

هەموو ساڵێک لە هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دیکەى ئیسلامى لە کۆتایی مانگى شەعبان چاودێریی بینینى مانگ دەکرێت ئەگەر بێت و مانگ بەدیبکرێت ئەوا بۆ رۆژى دواتر دەکرێت بە یەکەم رۆژى مانگى ڕەمەزان، ئەگەر لە کۆتا رۆژى مانگى شەعباندا مانگ نەبینرا ئەوا مانگى شەعبان بە ٣٠ رۆژ دیاریدەکرێت و لەدواى ئەو ٣٠ رۆژە یەکەم رۆژى مانگى تازە کە مانگى رەمەزان دەکات دەستپێدەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى دابەشنەکردنى مووچە ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش ئاگادارییەکى لەسەر بڵاوکردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما نزیکەى 3 پلە بەرزدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بێكاری و نه‌بوونی هه‌لی كار ته‌نگی به‌ دانیشتووانی قه‌زای كفری هه‌ڵچنیوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی‌ ئاو؛ له‌ سلێمانی نرخی ئاوی تانكه‌ر دیاریكرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌رپرسێكی عێراقی: ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌ سوریاوه‌ گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق و هه‌رێم

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دڕۆنێک لە مەخموور کەوتە خوارەوە و ھیچ زیانێکی نەبووە

سەرەتا