5 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش ئاگادارییەکى لەسەر بڵاوکردەوە
پەیام
هاووڵاتییەک لە بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی دا و گیانی لەدەستدا، پۆلیسی سلێمانیش لە ئاگادارییەکدا داوا دەکات هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو کەسە پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە بکات.
پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووکى خۆى بڵاویکردەوە، "هاووڵاتییەک کە ڕەگەزی نێرە، لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوە و لەئێستادا تەرمەکەی لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە، ناوی سیانی نەزانراوە، هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێ نیە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە، تیشێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە. ژمارەیەک (تاتۆ) بە جەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان)".
پۆلیسی سڵیمانی داواش دەکات کەسوکاری یان هەرهاووڵاتییەک کە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە تەلەفۆنە: 0533184288
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە