6 کاتژمێر پێش ئێستا
816 جار خوێنراوەتەوە
له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو؛ له سلێمانی نرخی ئاوی تانكه‌ر دیاریكرا
په‌یام
ئه‌مساڵ به‌هۆی كه‌مبارانییه‌وه گرفتی كه‌می ئاو دروست بووه و هاووڵاتیان تووشی قه‌یرانی كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه، له‌بری چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته و ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌می هاووڵاتیان بۆ هاوینی ئه‌مساڵ؛ قائیمقامیه‌تی سلێمانی نرخی ئاوی تانكه‌ری دیاریكردووه و رایگه‌یاندووه، یه‌ك تانكه‌ر ئاوی 8 هه‌زار لیتری بۆ ده‌ره‌وه‌ی شه‌ستی به 40 هه‌زار دیناره.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، عامر محەمەد عەبدوڵا_ سەرۆکی لیژنەی شەمعە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووه؛ لە وەرزی هاویندا بەشێک لە هاوڵاتیان بەناچاری ئاوی تانکەر دەکڕن، پێویستە ئەو هاوڵاتیانە چاوکراوە بن و رێگەنەدان نرخی زیادیان لێ بسەنرێت، یان ئاوی نا تەندروستیان پێ بفرۆشرێت، چونکە پەیوەندی بە تەندروستییانەوە هەیە.
وتیشی؛ ئەو تانکەرانە کە ئاو بۆ ماڵان دەهێنن پێویستە لۆگۆی رێگە پێدانیان پێوەبێت، هەر تانکەرێک لۆگۆی پێوە نەبێت و لێی نەنوسرابێت ئاوی ئەم تانکەرە شیاوە بۆ خواردنەوە، ناکرێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بەکار بهێندرێت.
سەرۆکی لیژنەی شەمعە ئاماژەی بەوە کرد ئەو تانکەرانە رێگەیان پێدراوە ئاوی پاک بگوازنەوە لەوشەمعانە ئاو باردەکەن کە ئاوەکەیان لە پشکنین دەرچووە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، یه‌ك تانكه‌ر ئاوی 4 هه‌زار لیتری بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (شه‌ستی) به 15 هه‌زار دیناره، به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به 20 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها تانكه‌رێك ئاوی 8 هه‌زار لیتری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به 30 هه‌زار دیناره و بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه به 40 هه‌زار دیناره.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە