6 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسێكی عێراقی: ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سوریاوه گواستوه‌ته‌وه بۆ عێراق و هه‌رێم
به‌رپرسێكی عێراقی ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له كاری له‌سه‌ر زیاد كردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق كردووه ئه‌و هێزانه‌ی له سوریا بوون بۆ به‌رگری له قه‌واره‌ی زایۆنی كشاندونیه‌تیه‌وه بۆ بنكه‌كانی له ئه‌نبار و هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د ئه‌بو سه‌عیده سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی وجودی عێراقی به میدیایه‌كی عێراق ڕاگه‌یاندووه، "ئه‌مریكا به‌شداری له‌و شه‌ڕه ده‌كات كه قه‌واره‌ی زایۆنی دژ به ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، به‌تایبه‌تی كه پاڵپشتی سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌واره‌یه و به‌شداره له‌و پێشێلكاریانه‌ی كه دژی وڵاتانی دیكه ئه‌نجامی ده‌دات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌دووری نازانرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌شداریكردنی ئاشكرا و ڕاسته‌وخۆی ئه‌مریكا ببین له جه‌نگه‌كه‌دا
به‌تایبه‌تی كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له سوریاوه به‌ره‌و دهۆك گواستووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بوونی خۆی له كوردستان زیاد بكات، به‌هه‌مان شێوه ژماره‌ی بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار ڕوویداوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌نگاوی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌هێزكردنی ئاماده‌یی هێزه‌كانیه‌تی له بنكه‌كانی عێراقدا، ڕاگه‌یاندنێكی ئاشكرا و ڕوونه كه ئه‌و هێزانه به‌شداری شه‌ڕی له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی زایۆنی دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە