7 کاتژمێر پێش ئێستا 127 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئێران هەڵدانی دەیان درۆنی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند

پەیام 

لە ڕاگەیەنراوێكیدا، سوپای كۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاویكردووەتەوە "قۆناغی حەوتەم و هەشتەمی هەڵدانی دەیان درۆنی كۆماری ئیسلامی بە ئاڕاستەی خاكی داگیركەری قەوارەی زایۆنی ئەنجام داوە".

سوپای ئێران ئاماژەی بەوەیش كردووە "لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا قۆناغەكانی حەوتەم و هەشتەمی هەڵدانی درۆنەكانیان ئەنجام داوە و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییان ئاڕاستەی خاكی قەوارەی زایۆنی كردووە و بەپێی ئەو زانیارییانەیش كە بەدەستیان گەیشتووە بەشێكی زۆری درۆنەكان ئامانجەكانیان پێكاوە".

لای خۆیەوە سوپای قەوارەی زایۆنی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو توانیویانە بەرپەرچی 40 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بدەنەوە.

سوپای زایۆنی ڕایشیگەیاند: لە سەرەتای جەنگەوە بەرپەرچی 470 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییمان داوەتەوە.

وتەبێژی سوپای زایۆنییش ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی یەكێك لە هەر جەنگە ئاڵۆزەكان بووینەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئێران هەڵدانی دەیان درۆنی بۆ ئیسرائیل ڕاگەیاند

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    "خامنەیی سێ جێگرەوەی بۆ دوای خۆی داناوە و ناوى کوڕەکەى تێدا نییە"

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بژاردەی شەڕ، یان دانوستان لای ئەمریكییەكانە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: ئیسڕائیل ئاژاوە دەنێتەوە و ئێران لەم جەنگەدا سەركەوتوو دەبێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی هاریكاریی ئیسلامی بە میوانداریی توركیا لەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كۆدەبنەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: تائێستا 430 كەسمان كوژراون و 3500 ش برینداربوون

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشێکى نوێى کردە سەر ئیسرائیل و ئاگر لە چەند ناوچەیەك كەوتەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: كۆگا و سەكۆی هەڵدانی موشەكمان لەناوەڕاستی ئێران بەئامانج گرتووە

سەرەتا