4 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
"یەكێتیی ئەورووپا گەیشتووە بەو بڕوایەى ئیسرائیل پابەندی یاسای نێودەوڵەتی نییە"
پەیام
بەرپرسێكی باڵای پێشووی یەكێتیی ئەورووپا ڕایدەگەینێت: یەكێتییەكە نزیكە لەوەی باوەڕ بهێنێت بەوەی قەوارەی زایۆنی بە هیچ یاسایەكی مرۆییە نێودەوڵەتییەوە پابەند نییە.
لە نووسینێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس، جۆزێب بۆرێڵ نوێنەری باڵای پێشووی یەكێتیی ئەورووپا بۆ كاروباری دەرەوە و ئاسایش ڕایگەیاند: یەكێتیی ئەورووپا باوەڕی هێناوە بەوەی ئیسڕائیل لە هێرشەكانی بۆ سەر غەززە پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان نییە.
بۆرێڵ ئاماژەی بەوەش كردووە "دوای هەڵسەنگاندی ورد و گەیشتنی ئاماری قوربانییەكان لە كەرتی غەززە بە ئاستێكی بێ پێشینە، یەكێتی ئەورووپا دەستی بە باوەڕهێنان بەوە كردووە كە هەندێك ئاماژە هەن بەڵگەن لەسەر ئەوەی قەوارەكە پابەندی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەكان نییە".
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودیشدا جۆزێب بۆرێل لە كۆنگرەیەكیشدا لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو "قەوارەی زایۆنی لە غەززە كۆمەڵكوژیی ئەنجام داوە و یەكێتیی ئەورووپاشی بەوە تۆمەتبار كرد كە لەو ڕووەوە بەشێوەیەكی خراپ مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە