03/03/2025 245 جار خوێنراوەتەوە

عومەر گوڵپی: حكومەتی ماوەبەسەرچوو كرێی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ نۆ هێندە بەرز دەكاتەوە

پەیام 

پڕۆژەی ڕووناكی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری، نرخی تەنها یەك كیلۆ واتی بۆ نۆ هێندە بەرز كردوەتەوە، پڕۆژەكە لە چەند گەڕەكێكی هەولێر كەوتووەتە كار، هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە نیگەرانن لە بەرزی نرخی كرێی كارەبای نیشتیمانی، پڕۆژەكە ڕەتدەكەنەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەشی دەكەن.

لەم بارەیەوە عومەر گوڵپی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بە پەیامی ڕاگەیاند: نرخی كرێی كارەبای نیشتیمانی لە پرۆژەی ڕووناكی بۆ دابینكردنی 24 كاتژمێر كارەبا، بۆ نۆ هێندە بەرزبووەتەوە، بە جۆرێك نرخی كارەبای لە 18 دینارەوە بۆ كیلۆ واتێك گەیاندووەتە 156 دینار و بگرە زیاتریش.

عومەر گوڵپی بە پەیامیشی وت: نرخی كرێی كارەبای ئەم پڕۆژەیە لە شەش وڵاتی جیهان گرانترە، بۆیە ڕێگە لەم پڕۆژەیە نەگیرێت، ئەوا هەموو خێزانێك لە كوردستان دەبێتە كرێچی حكومەت. 

عومەر گوڵپی وتیشی، ڕەتكردنەوەی ئەم نرخانەی كە بۆ كارەبای 24 كاتژمێری دانراون، ئەركێكی ئاینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیی هەركەس و هاووڵاتییەكە، ستەمێكە بەسەر هاووڵاتییاندا دەسەپێنرێت لە دەرەوەی یاسا و دەستوور، كە نابێت نرخی كارەبا لەو نرخانە زیاتربن كەلە ڕێنمایی ژمارە 2ی ساڵی 2021ی كارەبادا هاتوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    ئاسایشی هه‌رێم: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی دوو درۆنه‌كه‌ له‌ سلێمانی زیانی گیانی نه‌بووه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    یاساناسێك: سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دانیشتنه‌كان نه‌بووه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تیمێكی پارتی كرێكاران چه‌ك داده‌نێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاریكرا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    په‌رله‌مانی دیزاینكراو هێشتا كارانه‌كراوه‌ كه‌چی ئه‌مڕۆ ده‌چێته‌ پشووی هاوینه‌وه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆڵبارین له‌ سلێمانی مه‌ودای بینینی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بە مووشەک هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک و گوللە هاوەنێکیش بەر ماڵێک کەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری كەركووك: ئەوانەی چوونە سەر بینای شارەوانی ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە

سەرەتا