11 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مانی دیزاینكراو هێشتا كارانه‌كراوه كه‌چی ئه‌مڕۆ ده‌چێته پشووی هاوینه‌وه
په‌یام
زیاتر له حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام تا ئێستا په‌رله‌مانی دیزاینكراو نه‌یتوانیوه خۆی ڕێك بخاته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌مڕۆش پشووی هاوینه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان، ئه‌مڕۆ كه ده‌كاته یه‌كی ته‌مموز، پشووی هاوینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕۆژی دووشه‌ممه 2ی12ی2024 په‌رله‌مانی دیزاینكراوی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێ ساز كرد و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد و مووچه‌یان بۆ به‌سترا، به‌ڵام سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان كه ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێیه، له چوارچێوه‌ی ئه‌جێندای پارتی و یه‌كێتی، دانیشتنه‌كه‌ی به كراوه‌یی به‌جێهێشت و تا ئێستاش په‌رله‌مان كۆ نه‌بووه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە