7 کاتژمێر پێش ئێستا
79 جار خوێنراوەتەوە
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا تیمێكی پارتی كرێكاران چه‌ك داده‌نێت
په‌یام
په‌كه‌كه ئاماده‌كاریی بۆ چه‌كدانان كردووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆسه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی نه‌فه‌سی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماده‌كاریی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بۆ چه‌كدانان ده‌ستی پێ كردووه و له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌نگاوی كرداری ده‌نێت.
ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، پرۆسه‌ی چه‌كدانانی په‌كه‌كه به چاودێریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له چه‌ند خاڵێكی جیاوازدا چه‌ك داده‌نێن و چه‌كه‌كانیان تۆمار ده‌كرێن.
هاوكات به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گرووپێك له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ست بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێوڕه‌سمێكی میدیایی به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار باسی له‌وه كردووه، بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و پیشاندانی نیازپاكی په‌كه‌كه قۆناغ به قۆناغ و به گروپی بچووك گه‌ریلاكانی چه‌ك داده‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی توركیاش هه‌نگاو بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی بنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە