20 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
ئاسایشی ههرێم: كهوتنهخوارهوهی دوو درۆنهكه له سلێمانی زیانی گیانی نهبووه
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عەقید سەلام عبدالخالق ڕاگەیاند، دوو درۆن لە ناوچەی تاسڵوجەی سنووری سلێمانی کەوتە خوارەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیاندراوەی وتەبێژەکەی ئاسایش، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتوونە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و ڕاشیگەیاندووە کە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تەقینەوەی ئەو درۆنانە لە کاتێکدایە، نیوەشەوی ڕابردووش، بە سێ مووشەک فڕۆکەخانەی کەرکووک کراوەتە ئامانج و هاوکات گولەهاوەنێکیش بەر ماڵێک لە گەڕەکی عروبەی شارەکە کەوت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە