10 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. نرخی كارهبای موهلیده ئههلییهكان دیاریكرا
پهیام
لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان له سلێمانی كۆبووەوە و رایگهیاندووه بۆ هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (40) دینارە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان (7,750) بۆ (9000) دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 1/7/2025 لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبووەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (40) دینارە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان (7,750) بۆ (9000) دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان (190 بۆ 230) كاتژمێر كاریان كردوە.
ڕاشیگەیاند: سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنوری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە بیست و چوار كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن، خشتەی كارپێكردنی موەلیدەش بۆ مانگی تەمووز (7) بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە