12/04/2025
159 جار خوێنراوەتەوە
ئاوی شاری بەسرە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیسترینە
پەیام
ئاوی شاری بەسرە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پیسترین ئاو دادەنرێت، بەهۆی ئەوەى پاشماوەی شارەكان و پیشەسازیی تێکەڵدەبێت.
لە لێدوانێكیدا، عەلی عەبادی سەرۆكی ناوەندی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ڕایگەیاندووە: ڕێژەی پیسبوونی ئاوی ناو دەریاكانی بەسرە بە بەرزترین ئاست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەژمار دەكرێت، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی پیسبوونی دەریا سەرەكییەكانیانە بەهۆی پاشماوەی شارەكان و پیشەسازی، ئەوەیش وەك تسۆنامییەك بەسرە و پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە.
وتیشی: پێویستە هاوشێوەی سعودیە و وڵاتانی كەنداو پڕۆژەی پاڵاوتنی ئاوی دەریا دابنرێت ئەگەر نا پارێزگاكانی باشوور و بەتایبەت بەسڕە لەدەست گرفتەكە ڕزگایان نابێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە