08/12/2025 403 جار خوێنراوەتەوە

سودانی: دەبێت كارەكانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چڕتر بكرێنەوە

پەیام 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، جەخت لە گرنگیی ستراتیژیی پڕۆژەی "ڕێگەی گەشەپێدان" دەكاتەوە و دەڵێت: دەبێت كارەكان لەگەڵ پسپۆڕان و كۆمپانیا ڕاوێژكارییەكان چڕتر بكرێنەوە بۆ تەواوكردنی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، سودانی لە میانەی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پڕۆژەكەدا، ڕێنمایی دا كە باشترین پلانی بەكارخستن هەڵبژێردرێت و بژاردەكان یەكلا بكرێنەوە كارەكان چڕ بكرێنەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە بە ئامادەبوونی وەزیرانی گواستنەوە و پیشەسازی و نوێنەرانی كۆمپانیا ڕاوێژكارییەكانی "كەی بی ئاڕ" و   "ئۆلیڤەر وایمن" بەڕێوە چوو، گفتوگۆ لەسەر وردبینی و كاتەكانی تەواوكردنی دیزاینی هێڵی ئاسنین و ڕێگەی وشكانی و تێچووەكانیان كرا. 

هەروەها پلانی بەكارخستنی پڕۆژەكە كە لەلایەن كۆمپانیا بیانییەكانەوە پێشكەش كرابوو، تاوتوێ كرا و سەرۆك وەزیران داوای كرد پوختەیەكی تەواو بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو ئامادە بكرێت و باشترین پلان بۆ جێبەجێكردن دیاری بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 37 خولەک پێش ئێستا

    بەغداد.. كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی بەردەوامە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی تەواوكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بڕیاری گرانكردنی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت هەڵوەشێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا بانكێكی عێراقی سزادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی دوو پۆستی كابینەكەی زەیدی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

سەرەتا