1 کاتژمێر پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
شیعه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی كه‌سێكن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران، ڕایگه‌یاند كه گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كاندیدی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران پێشوه‌چوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كاتی دیاریكراویان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دیاری كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له نووسینگه‌ی عه‌بدولحوسێن موسه‌وی به‌ڕێوه‌چوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لی ده‌رباره‌ی دواین پێشهاته ئه‌منی و سیاسییه‌كان خستووه‌ته ڕوو.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌ره‌وپێشوه‌چوونێكی گرنگی تێدا هاتووه‌ته ئاراوه له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له پرسی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كان، له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی خشته‌ی كاتی بۆ ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی شایسته‌كان، هاوكات پێشوازی له هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كان كراوه بۆ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان به‌رامبه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە