1 کاتژمێر پێش ئێستا
71 جار خوێنراوەتەوە
هه‌فته‌كانی داهاتوو چاره‌نووسی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی جموجۆڵه سیاسییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، له پشت په‌رده‌وه ده‌یان ناو باس ده‌كرێن و لایه‌نه‌كان جه‌خت له دیاریكردنی به‌ربژێرێكی ته‌وافوقی بۆ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
باقر سه‌عدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌نێوان 27 بۆ 30 ناو ده‌بێت.
ناوبراو ڕوونیكرده‌وه، سه‌رجه‌م ناوه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی ناوه‌ندیی چوارچێوه‌كه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، پاشان ده‌خرێنه به‌رده‌م هێزه سیاسییه‌كانی دیكه بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌سه‌ر به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تییه‌كان.
باقر سه‌عدی ئاشكرای كرد كه دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ ناكۆكییه‌ك نییه و پڕۆسه‌كه به ئاسایی ده‌ڕوات.
به وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، لێكتێگه‌یشتنه پێشوه‌خته‌كان وایكردووه پێكهێنانی حكومه‌ت نه‌رمتر بێت، بۆیه هه‌فته‌كانی داهاتوو چاره‌نووسی پۆسته باڵاكانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران، كۆمار و په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە