1 کاتژمێر پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
هێزه سونییه‌كان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه
بڕیاره ئه‌مڕۆ "ئه‌نجومه‌نی سیاسیی نیشتمانی" كه نوێنه‌رایه‌تیی هێزه سوننه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2025 ده‌كات، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌دات بۆ ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له ماڵی موسه‌ننا سامه‌ڕایی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی عه‌زم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا هه‌وڵ ده‌درێت به ته‌وافوق له‌سه‌ر یه‌كێك له كاندده‌كان ڕێككه‌وتن بكرێت، كه دیارترینیان (محه‌مه‌د حه‌لبوسی، موسه‌ننا سامه‌ڕایی و سابت عه‌باسی)ن، هاوكات ئه‌گه‌ری خستنه‌ڕووی ناوی نوێی وه‌ك (هه‌یبه حه‌لبوسی و مه‌حمود قه‌یسی) له ئارادایه.
سه‌ركرده سوننه‌كان له هه‌مان كاتدا له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن و ڕێگریكردن له هه‌ر ڤیتۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت، تاوه‌كو له یه‌كه‌م دانیشتنی ده‌نگدان پێی گره‌نتی بێت.
ئه‌مه سێیه‌مین دانیشتنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌یه كه مانگی ڕابردوو به ده‌ستپێشخه‌ری خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ یه‌كخستنی ماڵی سوننه دامه‌زراوه و خاوه‌نی 77 كورسیی په‌رله‌مانین، ئامانج لێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پشكه‌كانه له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كابینه‌ی حكومه‌تدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە