2 کاتژمێر پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

پەیام

نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق هۆشداری دا لە هەڵوەشانەوە و ئاڵۆزی و گۆشەگیریی نێودەوڵەتیی عێراق ئەگەر بێت و هێزە سیاسییەكان سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو بڕیاری هەڵە بدەن.

مارك ساڤایا ڕایگەیاند: عێراق دوای 23 ساڵ لە ڕووخانی دیكتاتۆری، لەبەردەم یەكێك لە هەستیارترین ساتەكانی مێژووی نوێیدا وەستاوە. ڕایشیگەیاند: مانەوەی گرووپە چەكدارەكان لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەت، هەڕەشە لە پێگەی عێراق دەكات و تواناكانی بۆ هەستانەوە لاواز دەكات.

وتیشی: عێراق دەرفەتێكی مێژوویی بۆ ڕەخساوە بۆ ئەوەی دامەزراوەكانی بونیاد بنێتەوە و داهاتوویەكی گەشاوە بۆ خۆی دیاری بكات، بەڵام هیچ دەوڵەتێك ناتوانێت لە سایەی بوونی "لایەنی چەكدار كە ركابەریی دەوڵەت دەكەن و دەسەڵاتی سنووردار دەكەن"، پێش بكەوێت.

 ئاماژەی بەوەش كرد "ئەم ڕاستییە پێگەی نێودەوڵەتیی عێراقی لاواز كردووە، ئابوورییەكەی خنكاندووە و توانای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی كەم كردووەتەوە".

نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق ڕایشیگەیاند: ئەو بڕیارانەی سەركردە سیاسی و ئاینییەكان لە قۆناغی داهاتوودا دەیدەن، دیاری دەكەن كە ئایا عێراق بەرەو سەروەریی و هێز هەنگاو دەنێت، یان بۆ ڕێڕەوی هەڵوەشانەوە و ئاڵۆزی دەگەڕێتەوە.

ناوبراو دووپاتیشی كردەوە: لە ماوەی هەفتە و مانگەكانی داهاتوودا لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان كار بۆ چەسپاندنی دەوڵەتێكی بەهێز، داهاتوویەكی سەقامگیر و عێراقێكی خاوەن سەروەری دەكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەوت كەس بە باران و لافاو لە عێراق و هەرێم گیانیانلەدەستداوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردراوی ترەمپ هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەرەو گۆشەگیریی نێودەوڵەتی دەچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێزه‌ سونییه‌كان كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕاگرتنی كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و نه‌جه‌ف ده‌درێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌فته‌كانی داهاتوو چاره‌نووسی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی كه‌سێكن بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی: دەبێت كارەكانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان چڕتر بكرێنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمسیۆن: لە ئەنجامی تانەدان شەش كاندیدی سەركەوتوو دووردەخرێنەوە

سەرەتا