29/04/2025 281 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش: هه‌ندێ لایه‌ن و گروپ ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌ی ئاشتی په‌كبخه‌ن

 

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی له‌سه‌ر به‌ ئامانجگرتنی بنكه‌ و باره‌گای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، دوێنێ و ئەمڕۆ بەیانی گرووپێکی تیرۆریستی، لە دوو هێرشی جیاوازدا، بە درۆن بنکەکانی هێزی پێشمەرگەیان لە سنووری پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بارودۆخی بریندارەکان باشە و پێشمەرگەکان ئامادەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایین بەرپەرچی هەرجۆرە پیلان و هێرشێکی ناحەزان بدەنەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه‌، لە کاتێکدا کە پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و کۆنفرانسی یەکێتیی لایەنە کوردستانییەکان لە ڕۆژئاوا و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خەریکە بە ئەنجام دەگات، هەندێ لایەن و گرووپ هەوڵ دەدەن پرۆسەی ئاشتی و سەقامگیری لە دەڤەرەکەدا پەک بخەن.
ئەنجومەنی ئاسایش ده‌شڵێت، ئێمە لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، هۆشداری دەدەینە هەموو ئەو گرووپ و لایەنانەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج.
هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئامادەن بۆ کاردانەوەی گونجاو بەرامبەر بە هەر هێرشێکی تێکدەرانە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: شاندێکمان لە بەغدایە و ئینشائەڵڵا دەگەینە ڕێککەوتن

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەك كاسبكار لە هەولێر ترسیان هەیە لەوەی لە دوكانەكانیان دەریان بكەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گازی میسان لە ئەشكەوتێكی هەرێم هەشت سەربازی توركیاى خنکاند

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی و سەرۆككۆماری توركیا كۆبوونەوەیەكی "مێژوویی" دەكەن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە شاندی حكومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ پرسى مووچە گەیشتە بەغدا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ده‌مپارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان گه‌یشته‌ ئیمراڵی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵكراو زیانی گیانیی نه‌بوو

سەرەتا