5 کاتژمێر پێش ئێستا
19 جار خوێنراوەتەوە
شاندی ده‌مپارتی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان گه‌یشته ئیمراڵی
په‌یام
شاندی دانوستانكاری ده‌مپارتی به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵلێ ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌كه‌كه گه‌یشته ئیمڕاڵی.
به پێی زانیاریه‌كان شانده‌كه‌ی ده‌مپارتی كه ئه‌مڕۆ سه‌دانی ئیمراڵی كردووه له هه‌ریه‌ك له په‌روین بوڵدان، مه‌دحه‌ت سانجار و ئۆزگور فایه‌ق ئه‌رۆل پێكدێت، كه مه‌دحه‌ت سانجار بۆ جاری یه‌كه‌مه سه‌ردانی ئیمراڵی ده‌كات.
بڕیاره شانده‌كه دوا پێشهاته‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی جێبه‌جێ كراون له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاوتوێ بكه‌ن، پاشان په‌یامی ئۆجه‌لان له باره‌ی چه‌كدانانه‌وه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌كه‌كه.
هه‌روه‌ها بڕیاریشه له ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ده‌وڵه‌تی باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی "مه‌هه‌په" و "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببنه‌وه.
له دوا سه‌ردانی ئه‌م شانده بۆ ئیمڕاڵی كه له 18ی ئایاری ڕابردوودا بوو، ئۆجه‌لان په‌یامی كۆتایی هێنان به خه‌باتی چه‌كداری بۆ په‌كه‌كه نارد و په‌كه‌كه‌ش بڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانانی چه‌كی داوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە