7 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكیان: ئیسڕائیل هەوڵی تیرۆركردنی دام بەڵام شكستی هێنا

پەیام 

مەسعود پزیشکیان سەرۆكۆماری ئێران ڕایگەیاند ئیسڕائیل هەوڵی تیرۆركردنی داوە لە كاتی هێرشكردنە سەر وڵاتەكەی بەڵام شكستیان هێناوە.

پزیشكیان لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ بێژەری ئەمریكی تاكر كارڵسۆن، لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە هەوڵی تیرۆركردنی لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە، وتی: بەڵێ هەوڵیاندا تیرۆرم بكەن و كاریان لەسەر كرد، بەڵام شكستیان هێنا.

سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەی، دوای هەڵپەساردنی هاریكارییەكان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم، پزیشكیان ڕایگەیاند: ئێران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام لە هەمان كات ئاماژەی بەوە كرد بەهۆی هێرشەكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی زیانی گەورەی لە وێستگە ئەتۆمییەكان و كەرەستەكان داوە و لە ئێستادا لە دەرەوەی دەستپێڕاگەیشتنن.

وتیشی: پێویستە سەرەتا قەبارەی زیانەكان هەڵسەنگێنین كە بەر دامەزراوە ئەتۆمیەكان كەوتووە بەر لەوەی گفتوگۆ لە بارەی دانانی چاودێری لەسەریان بكەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: ئیسڕائیل هەوڵی تیرۆركردنی دام بەڵام شكستی هێنا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای ئیسرائیل: ناتوانین ئامانجەكانمان لە كەرتی غەززە بەدەستبهێنین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: پێویستمان بە سەربازە و دەبێت حرێدیم خزمەتی سەربازی بكەن

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    غەززە.. ساوایەكی شیرەخۆر و 12 فەلەستینی دیكە شەهید بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەى مەعاریف: پڕۆسەی گالیسكەكانی جەدعون شكستی هێناوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    غەززە.. بۆردوومانەکەى ئەمڕۆى سوپاى زایۆنى دەیان هاووڵاتى شەهیدکرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمڕاڵی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان بەڕێ كەوت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرشی خەباتكارانی فەڵەستینی لەغەززە بەهێزتر دەبێت

سەرەتا