5 کاتژمێر پێش ئێستا 100 جار خوێنراوەتەوە

جارێكی دیكە شاندی حكومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ پرسى مووچە گەیشتە بەغدا

پەیام 

ئەمڕۆ جارێكی دیكە وەفدی دانوستانكاری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكان بۆ پرسی مووچە و ڕێكەوتنی كۆتایی جارێكی دیكە حكومەتی ماوەبەسەرچوو وەفدێكی ڕەوانەی بەغدا كردەوە و چاوەڕوان دەكرێت ڕێكەوتنی كۆتایی لەبارەی مووچە و نەوتەوە ئەنجام بدرێت.

وەفدەكەی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسێكی ڕێكەوتن كە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە ئامادەكراوە سەردانی بەغدای كردووە و  ئەگەر ڕێكەوتن واژوو بكـرێت، ئەوا سبەینێ سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەكرێت.

بەپێی ئەو ڕەشنووسی ڕێكەوتنەی كە حكومەتی فیدڕاڵی ئامادەی كردووە، دەبێت حكومەتی ماوەبەسەرچوو دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و هەروەها نیوەی داهاتی ناوخۆ كە كەمتر نەبێت لە 100 ملیار دینار مانگانە ڕادەستی بەغدا بكات، لە بەرامبەردا حكومەتی فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر دەكات و نرخی نەوت و بەنزین هاوتای عێراق دەكات.
ماوەی دوو مانگ زیاترە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ناردنی پارەی مووچە داوای پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەكات كە بریتییە لە ڕادەستكردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان و تەوتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گازی میسان لە ئەشكەوتێكی هەرێم هەشت سەربازی توركیاى خنکاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی و سەرۆككۆماری توركیا كۆبوونەوەیەكی "مێژوویی" دەكەن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جارێكی دیكە شاندی حكومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ پرسى مووچە گەیشتە بەغدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ده‌مپارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان گه‌یشته‌ ئیمراڵی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵكراو زیانی گیانیی نه‌بوو

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەشهەدانی بۆ گفتوگۆ لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گەیشتە هەولێر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیانى ڕواندز: خراپى کارەبا هەراسانى کردووین و زۆر شتمانى سووتاندووە

سەرەتا