5 کاتژمێر پێش ئێستا
70 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی و سەرۆككۆماری توركیا كۆبوونەوەیەكی "مێژوویی" دەكەن
پەیام
ئەمڕۆ شاندی دەمپارتی لەگەڵ ئەردۆغان كۆ دەبنەوە و پرسی چەكدانانی پەكەكە و پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەكەن.
بڕیارە كاتژمێر سێی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێكی پارتی یەكسانی و دیموكراسیی گەلان "دەمپارتی" كە لەلایەن پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمڕاڵیەوە سەرۆكایەتی دەكرێن، سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بكەن و لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكووری كوردستانەوە گفتوگۆ بكەن.
چاوەڕێ دەكرێت هەردوولا لەسەر دوایین پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" و هەنگاوەكانی چەكدانانی پەكەكەوە قسە بكەن.
ئۆجەلانیش لەبارەی ئەم كۆبوونەوەیەوە بە شاندی دەمپارتیی وتووە "كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ ئەردۆغان گرنگ و مێژووییە".
جێی باسە پێرێ ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: لەكۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ دەمپارتی جێگری سەرۆكی توركیا و سەرۆكی دەزگای میت لە كۆبوونەوە بەشدار دەبن و تاوتوێی پرۆسەی چەكداماڵین دەكەن.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاندبوو: نازناوی توركیای بێ تیرۆر هیچ كێشەیەكی نیە بۆ ئەم پرۆسەیە و ئێستا دەم پارتیش هەمان بۆچوونیان هەیە، پێكەوە ئەم خەباتە بونیا دەنێین و هەموو گەلی توركیا هاوپەیمان دەبن بۆ بونیادنانی سەردەمێكی نوێ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە